یەڵماز ئۆزدیل، ڕۆژنامەڤان و نووسەری بەناوبانگی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بەپشت بەستن بە ئاماری چوا ساڵەی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا (2016 تا سەرەتای 2020) زیاتر لە 125 هەزار کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا سزادراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا، لە ساڵی 2016دا 38 هەزار و 14 کەس، لە ساڵی 2017دا 20 هەزار 433 کەس، لە ساڵی 2018یشدا 36 هەزار و 664 کەس و لە ساڵی 2019دا 30 هەزار و 118 کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەرۆککۆماری تورکیا سزادراون.
ژمارەی سزادراوان لە تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار
|
|
|
|
بەپێی ئامارەکان، 17 هەزار و 406 کەس زیندانیکراون کە لەنێویاندا 35 هونەرمەند، 31 ڕۆژنامەڤان، 386 خوێندکاری زانکۆ، 118 ئەکادیمی، 963 سیاسەتڤان و 279 منداڵی تەمەن 12 بۆ 18 ساڵ هەن. ئەوانی دیکەش بە قەرەبووی دارایی سزادراون.
هەروەها ئەو کەسانەی پارێزبەندییان هەیە، بە قەرەبووی داراییەوە سزادراون. زۆرترین سزای قەرەبووی داراییش بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپەدا سەپێنراوە، بەو تۆمەتەی لەکاتی گوتارەکانیدا سووکایەتیی بە ئەردۆغان کردووە.
دوای گشتپرسی بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا کە ڕۆژی 16-04-2016 بەڕێوەچوو، ماددەی 299 خرایە سەر یاسای ژمارە 5237ی تایبەت بە یاسای سزاکانی تورکیا. بەپێی ئەم ماددەیە، هەرکەسێک سووکایەتی بە سەرۆککۆمار بکات، لە ساڵێک بۆ چوار ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.[1]
#02-02-2020#