دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لەبارەی هێرشی چەتەکانی #داعش# بۆ سەر کامپی مەخمور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەدەپەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە گەمارۆی خستووەتە سەر کامپی مەخموو، هەروەها حکومەتی ئاکەپە ناوە ناوە کامپەکە دەکاتە ئامانج و هەڕەشە دەکات. لە دوایین حاڵەتەشیدا دوێنێ ئێوارە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کامپەکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەدەپەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ئەوە هێرشەوە کەسێک لە کامپەکە گیانی لە دەستداوە و 3 کەسی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەدەپە ئەوەش هاتووە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە هەڕەشەکانی داعش سەرلەنوێ مەترسیدار دەبنەوە. لە ئەنجامی تێکۆشانی #قەسەدە# دا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو ڕێکخستنە دڕندەیە، کە بوو بووە بەڵا بۆ سەر مرۆڤایەتی لە ناوبرا، بەڵام بەهۆی هەوڵە داگیرکەرییەکان لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داعش سەرلەنوێ زیندوو بوویەوە. داعش بەو هێرشە بۆ سەر مەخمور خواستی قەرزی ئەو هێزانەی کە لەسەر شانێتی بداتەوە. هێرشی داعش لە دژی مەخمور وەک هێرشی ساڵانی ڕابردووە لە دژی کۆبانێ، کە وەک ئامانج بۆی دیاریکرا. ئەو هێرشە لە هەمان کاتدا هێرشی تۆڵکردنەوە لە دژی کورد، کە کورد بە ڕێگر لە بەردەم بڵاوبوونەوەی خۆی بەسەرتاسەری جیهاندا دەبینێت.
'هێزە نێونەتەوەییەکانیش بەرپرسیارن'
هەرچەند داعش بەرپرسی هێرشکردنە سەر کامپی مەخمورە، بەڵام ئەو هێزانەی کە هەوڵی داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایاندا سەرلەنوێ ڕۆحیان کردەوە بەبەری داعش دا و کوردیان کردە ئامانج. بەرپرسیاریی ئەو هێرشە هاوکات دەکەوێتە ئەستۆی هێزە نێونەتەوەییەکان، کە هێرشکردنە سەر کوردیان قبوڵکرد. ئەو هێرشە لە دژی مەخمور بە توندی ئیدانە دەکەین، کە مەخمورییەکان چەندین ساڵ لەوە پێش بەهۆی گوشاری تورکیاوە ناچار بوون لە تورکیا هەڵبێن و لە چۆڵەوانییەکاندا بۆ خۆیان گۆڕەپانێکی ژیانیان دروستکردووە.
بانگەواز
ئەو هێرشە نیشانەی ئەوەیە، کە شانە نوستوەکانی داعش بەڕێکوپێکی دەستیان کردووە بە جموجوڵ. ئەو هێزانەی کە لە دژی داعش تێدەکۆشن، دەبێت جارێکیتر قورسایی بخەنەوە سەر تێکۆشان لە دژ داعش، بۆ ئەوەی ئەو ڕێکخستنە بە تەواوی لەبەریەک هەڵبوەشێتەوە و ئیدی نەتوانێت کردە دڕندانەکانی ئەنجام بدات و نەشتوانێت هیچ هەنگاوێک بۆ کارەکانی هەڵبگرێت.[1]
#03-02-2020#