کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیاییەکان
بەداخەوە لێرە و لەوێ بە فەرمی و نافەرمی لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە هێرشێکی ناڕەوا و نابەرپرسانە دەکرێتە سەر هەڤاڵ #مەحمود سەنگاوی# و چەند سەرکردەیەکی دیکەی (ی.ن.ک) سەبارەت بە چەند کەیسێکی شێوێنراو پەیوەست بە نرخی سوتەمەنی، سەرجەمی ئەو بڵاوکراوانە دورن لە ڕاستییەوە و هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی هەمیشە پشتیوانی هەر کار و چاکسازیەک بووە کە خزمەت بە هاونیشتیمانیان بکات و بە پێویستی دەزانین لێرەوە ڕایبگەیەنین کە تەواوی ئەو کەیسانە دور و نزیک پەیوەندییان بە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوییەوە نییە و بەڵکو ئەوەی ڕوویداوە بە پێی زانیاریەکانمان تەنها ڕێگریەک بووە کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە کراوە دژ بە قۆرخکاریی کۆمپانیایەکی سەر بە لایەنێکی سیاسی دیاریکراو لە بەرگی حکومەتدا لە ناوچەکە لە پێناو بژێوی ڕۆژانەی خۆیان.
وەهەروەها بۆ بەرچاو ڕوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە پێویستمان زانی لێرەوە ڕابگەیەنین کە بە شێوازێکی خۆڕسکانە لە ژێر ناوی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویدا چەندین پەڕەی نافەرمی دروستکراون و ڕۆژانە بڵاوکراوەیان هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لە ژێر ناوی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویدا هێرش دەکرێتە سەر کەسایەتیی و لایەنە سیاسیەکان کە تەعبیر لە ڕا و بۆچوونی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ناکات.
هاونیشتیمانیانی ئازیز، لە هەموو کۆمەڵگایەکدا کەسانی دزێو و داواکراو لە یاسا بوونیان هەیە و کۆمەڵگای ئێمەش بە دوور نییە لەم جۆرە کەسانە، بۆمان ڕوون بۆتەوە کە لە ماوەیی ڕابردوودا دەستێکی نادیار چەندین کاری دزێو و نایاسایی لەژێر ناوی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویدا ئەنجامداوە، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانینن کە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بەئاگا بن و لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی نایاسایی بەرامبەریان لایەنی پەیوەندی دار ئاگادار بکەنەوە بۆ ئیجرائاتی یاسایی و لە ئەگەری بەکارهێنانی ناوی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویدا بۆ هەر جۆرێک لەو کارانە کە مەبەست لێی ناشرینکردن و ناوزڕاندنی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوییە پەیوەندی بکەن ژمارە تەلەفۆنی (07701523588).
نوسینگەی تایبەتی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی
#02-02-2020#