ئەمڕۆ یاسای چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان عێراق ژمارە 2ی ساڵی 2020م واژۆ کرد کە ئەنجومەنی وەزيران ئامادەی کردووە و ناردوويەتيە پەرلەمانی کوردستان و ڕۆژی 16/1/ 2020 پەرلەمان پەسەندی کرد.
ئەم یاسایە مايەی سەرنج و تێڕوانینی چین و توێژە جیاکانی کۆمەڵگە بووه، بۆیە له و ڕۆژەوە بە فەرمی گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی هەرێم، شارەزایان و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، زۆر بە وردی تاوتوێيان کرد و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی یاساکه بە شێوەیەکی بابەتیانە بە وردی خرانە ڕوو.
هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە تێگەیشتنی تەواومان بۆ ئه و سەرنج و تێبینییانە هەیە بەتایبەتی لە بواری خانەنشینيدا، جەختيش لەوە دەکەینەوە کە یاساکە هەنگاوێکی دیکەی چاکسازييە لە بواری کارگێڕی و داراييدا. بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانيش، بەردەوام دەبین لە هەنگاوەکانی دیکەی چاکسازی لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی گەلی کوردستاندا.
لەم ڕوانگەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەسپێرین تا لە ماوەیەکی گونجاودا پرۆژەیاسای خانەنشینيی یەکگرتوو بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە بکات و پێشکەش بە پەرلەمانی بکات، بە شێوەیەک بنەما و پێوەری هێنانەدی دادپەروەری تێدا بێت و مووچەخۆران دڵنیا بکاتەوە کە ئێستا و داهاتووش ماف و شایستەکانیان مسۆگەر و پارێزراو دەبن، هەروەها لە پەیڕەوی جێبەجێکردندا ڕەچاوی ئه و تێبینی و پێشنیارانە بکرێت کە دەربارەی یاساکە خراونەتە ڕوو، ئه و کەموکوڕییانەش کە لە جێبەجێکردنيدا دەردەکەون، دەکرێت بە هەموارکردنەوەی یاساکە و پەیڕەو ی جێبەجێکردنی، چارەسەر بکرێن.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#04-02-2020#