ئەنجومەنی باڵای سیاسی، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەن، #کۆسرەت ڕەسول عەلی#، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەن کرایەوە، بە تایبەتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی، بەردەوامە، بە ئومێدی ئەوەی تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتی، لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتییەوە، هەتا ئۆرگانەکانی تر، بەوردی بڕیارەکان لە هەموو ئاستەکان پەسند بکرێ و قۆناغی هەستیاری ئێستا، بۆ سەرخستنی بڕیارەکانی کۆنگره و ڕاپەڕاندنی سەرجەم ئەرکەکان بەپێی پێویستی و هاوسەنگی سیاسی و حزبایەتی هەمەلایەنە لەبەرچاو بگیرێ.
کۆبوونەوە، سەبارەت بەدۆخی ئاڵۆزی عیراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان، مەترسی هەبوو جموجۆڵی تیرۆرستی #داعش# زیاتر ببێ و دۆخی شڵەژاوی عیراق، زۆرتر بقۆزنەوە، بۆیە بڕیاری پێویست لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی باڵاو سەبارەت بەهێزەکانی (70) و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگه و بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستەکان، بەپێی سیاسەت و ستراتیژی عەسکەری حکومەتی هەرێم و #وەزارەتی پێشمەرگە# درا.
#09-02-2020#