#پژاک# و #کۆدار# مەجلیسی ئێران بە مەجلیسی شەڕ و هەڕەشە ناودەبەن نەک چارەسەریی، لەبەرامبەر ئەوەشدا بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانیان دا، جەختیشدەکەنەوەتەنیا هەڵبژاردنێک پەسەند دەکەین، کە دیموکراتیک بێت.
ئەمرۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک و کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار، بە ڕاگەیەندراوێک هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر هەڵبژاردنەکانی 21ی ئەم مانگەی ئێران نیشاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:لە خولەکانی ڕابردوو، گەلان هەمیشە بە ڕێکاری (گۆڕانکاری بنەڕەتی) دەنگیان داوە، نەک بە سیست می کۆماری ئیسلامی، بەڵام بە هۆی زاڵبوونی (ئەندازیاری زۆر) لەسەر کۆمەڵگا، بەردەوام بە ئامارێکی ساختە، ئەنجامێکی نا ڕاستیان ڕاگەیاندووە و بەسەر جەماوریاندا سەپاندووە. بەم هۆیەشەوە، هەڵبژاردنی داهاتوو، دێتە واتای بەردەوامیی ڕەوتی کوشتن و سەرکوتی سیاسی جەماوری نارازیی.
پژاک و کۆدار، ڕەخنەی تون لە ئەنجومەنی شورای ئێران دەگرن و دەڵێن، کە فۆرمی توندوتیژیی و شەڕی بەخۆوە گرتووە، سەرکوتی خۆپیشاندەران و ڕەشەکوژیی #کۆڵبەر#انیش بە نمونە دەهێننەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:فۆرمی مەجلیسی داهاتوو کە لە شێوازی زاڵمانەی ڕەتکردنی شیاویی و بنپێکردنی لەڕادەبەدەری مافی گەلان بە شێوازی ئەندازیاری فێلبازانە و ملهۆڕانە دیاره، مەجلیسی شەڕ و هەڕەشەیە نەک چارەسەریی، کەوابوو لە ئاست ئەمەدا، هەر چەشنە نەرمی نواندن و پێ ڕەوادیتنێ بە چەوساندنەوەی گەلان دەزانین و بە پێی مافی دیموکراتیک و سەلماوی خۆمان و گەلان و بەتایبەت گەلی کورد، بەتەواویی بایکۆتی دەکەین و داوا لە کۆمەڵانی گەلەکەمان دەکەین، کە پشتبەستوو بە ئێرادە و داخوازی دیموکراتیکی خۆیان، وەڵامێکی پته و بە زوڵم و زۆری سیستەمی کۆماری ئێسلامی لە دژی خۆیان بدەنەوه.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە:وەک کۆدار_ پەژاک تەنیا هەڵبژاردنێک پەسەند دەکەین کە دیمۆکراتیک بێت و پرەنسیبەکانی لە گونجاندنی دیمۆکراتیک لە گەڵ ئه و نەخشە ڕێگایەی کە لە ساڵی 2018 ڕامانگەیاندبوو، مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان و گەلی کورد بە فەرمی بناسێت.[1]
#09-02-2020#