بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند جەعفەر سەعیدی ماملێ
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند(جەعفەر ماملێ) کوڕی هونەرمەند(سەعیدی ماملێ) و برای خوالێخۆشبوو هونەمەند(محەمەد ماملێ)مان پێگەیشت.
خانەوادەی ماملێیەکان خزمەتێکی بەرچاوی هونەری کوردی و گۆرانی ڕەسەنی میللەتەکەمانیان کردوە. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاریان دەکەین و هاوخەمی ئەوان و هونەمەندانی کوردستانین.
خودای مەزن دڵنەوایی و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبێت بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#بارەگای بارزانی#
#18-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!