ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد یان ئەنەکەسە (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) دامەزراوەیکی سیاسییە لەدوای هاتنی بەهاری عەرەبی یان شەڕی ناوخۆیی سووریا دامەزراوە، ئەم دامەزراوە لە 26ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011، لەشاری #هەولێر# و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دەستی بە کار کرد.
ئەم ڕێکخراوە بەر لە ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی سووریا دامەزراوە، ئەنجومەنی نەتەوەیی کورد لە 11 حیزبی کوردیی سووریا پێک هاتووە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=پێشینە=KTML_End==KTML_FontSize_End=
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لە ساڵی 2011 لە ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەم لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی دامەزرا. لەو سەردەمە 17 حیزبی کوردانی سووریا بۆ هەولێر بانگهێشت کراون تا لەورەدا ڕێکخراوێکی کوردی لە بەرامبەر لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ڕێک بخەن و بتوانن بەری ئەو پارتی و یەکگرتییەکانی بگرن. ئەم 17 حیزبە حەزبەکانی بچۆک و بنەماڵەیی بوون. لە کاتی سەفەر بە ڕەو هەولێر لە نێوان دوو باڵی حیزبی ئازادی بە ڕێبەرایەتیی موستەفا جومعە جیاوازی کەوت و بە هۆی جیابوونەوەی باڵی موستەفا ئەوسی ژماری حیزبەکانی ئەم ڕێکخراوە بە 18 حیزب گەیشت.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئاکام=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بە دوای ماوەیەک 14 حیزب لە 18 حیزبەکە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتیی دیموکراتی ڕۆژاوا ڕێکیان کەوت و بەشێوەی کردارییەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانی دابڕێن. بەم هۆیە 4 حیزب لە حیزبانەی لە ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا بوون، هاوپەیمانییەکی هاوبەشیان ڕایگەیاند بە ناوی هاوپەیمانیی سیاسی کە بریتی بوون لە پارتی ئازادی (موستەفا جومعە)، پارتی ئازادی (موستەفا ئەوسی)، پارتی یەکگرتن فواد عەلێکۆ، ئەلپارتی عەبدولحەکیم بەشار. ئەم چوار حیزبە لە ساڵی 2015دا یەکیان گرت و حیزبێکی تازەیان لە ژێر سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق دامەزراند بە ناوی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-سووریا (پەدەکە-سە). ئەگەرچی لە ساڵانی پێشوو دیتر زۆربەی حیزبە بچۆکەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕێکیان کەوتووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و لایەنی هۆگری ئەوان لە ناو و هێماکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ئەنەکەسە) کەڵک وەردەگێڕێت.
شیای ئاماژەیە لایەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پەدەکە-سە) وەکوو هێزی پێبەستراو و سیخڕی حکوومەتی تورکیا پیناسە دەکات و تاوانباری دەکات کە لە کاتی هێرشی #داعش# بۆ کۆبانی و هێرشی تورکیا لە سەر #عەفرین# هاوکاریان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کوردووە و بە پێکهێنانی هێزێکی عەسکەری بڕیاریان دابووە کە بە دوای ڕۆخانی کۆبانی و عەفرین لە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەم شارانە جێگر ببن.[1]