21ی شوبات ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە هەموو گەلان و گەلی کورد پیرۆز بێت. ڕۆژی زمانی دایک بۆ گەلان ڕۆژی خاوەندارێتیکردنە لە زمان و کلتوریان.
کۆمەڵگا ژێردەستەکان لە چوارچێوەی پارادیگمای نەتەوەدەوڵەتدا بە ساڵان حسابیان بوونەکرا و بە ڕێبازی تواندنەوە هەوڵدرا لەناوببرێن. کۆمەڵگاکان ئەم ڕۆژە وەک جەژن، بەردەوامی هەبوونی خۆیان و گەڕان بەدوای مافی خۆیان و ڕۆژی بەرخۆدان دەبینن.
لە کوردستاندا سەد ساڵە جگە لە زمانی فەرمی تورکی، بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغەکراوە. هەروەها لەگەڵ زمانی کوردی، زمانەکانی لازی، ئەرمەنی، عەرەبی و چەرکەزیش حسابیان بۆنەکراوە. بەم شێوەیە هەوڵدراوە ڕێگری لە پێشکەوتنی زمان بکەن. عەقلیەتی سەردەست لە سەر بناغەی لەناوبردندا سیاسەتی تواندنەوەی بەکارهێناوە.
زمان هۆکاری هەبوونی گەلان و کلتورەکانە. هەموو هێرشەکان لەدژی زمان بە واتای هێرشی سەر گەلان دێت.
مافی زمانی دایک مافێکی گەردوونیە و بناغەی ژیانە. هەرچەندە هێرش لە بەرانبەر زمانی کورد زیاد دەبێت، بەو ئەندازەیە بەرخۆدانیش گەورەتر دەبێت. تێکۆشان بۆ زمان بە واتای ژیانەوە دێت.
ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە جگە لە زمانی فەرمی، ژیانێکمان دەوێت کە بتوانین بە زمانی خۆمان، دەلالەت لە خۆمان و کلتوری ئازادی خۆمان و بێ سیاسەتی تواندنەوە بکەین.
بەم هۆیەوە بانگ لە هەموو گەلانی خۆمان دەکەین لە گۆڕەپانی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و هەموو ڕووەکانی ژیاندا بە زمانی کوردی قسە بکەن، لە بەرانبەر سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە بەرخۆدان بکەن و بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی ئاستی زمانی دایک بەرز بکەنەوە.
بەو بیر و بۆچوونەی کە ئێمە تێکۆشانی ئازادی خۆمان بخوڵقێنن، ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکەین.[1]
#21-02-2020#