ناو: سەرکەوت
ناوی باوک: ڕەشید ئەفەندی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەرەغان#ی شارۆچکەی #جەلەولا#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #11-11-1944#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #07-10-2010#
$ژیاننامە$
لە #11-11-1944# لە گوندی قەرەغانی شارۆچکەی جەلەولا لەدایکبووە. تا پۆلی یەکەمی پیشەیی خوێندووە. لە بنەماڵەیەکی نیشمانپەرەوەدا لەدایکبووە و گەورە بووە. باوکی ئەندامی #پارتی هیوا# بووە، دواتر ئەندامی پارتی بووە، مامۆستا مەلا حەکیم کە هاوکات ئەندامی پارتی هیوا و هاوڕێی باوکی بووە، ناوی ناوە سەرکەوت. دوای شۆڕشی #14-07-1958# پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە. ساڵی 1963 بووە بە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە ناوی نهێنی (باز) کار و چالاکی کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول دا بەشداری کردووە لە سوپای ڕزگاریدا، کە ئەو کات #سامی عەبدولڕەحمان# بەرپرسی ئەو سوپایە بووە. سەرەتا کۆمەک و خواردنی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کردووە. ساڵی 1969 لە ئەنجامی هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانی سوپای ئێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و بۆردومان کردن و شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و هاووڵاتی سڤیل، توانیویەتی بە ڕەشاشەکەی بەرەنگاری فڕۆکەکان ببێتەوە، لە ئەنجامدا یەک لە فڕۆکەکان دەپێکێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆ ناو ڕەزەکانی گوندی #سەرگەڵوو#. لە پاداشتی ئەم کارەیدا، شەهید #فاخر مێرگەسووری# خەڵاتی دەکات و دواتر لەلایەن #مستەفا بارزانی#شەوە خەڵات دەکرێت.
لە 07-10-2010 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە.[1]