وای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە لایەن نووسینگەی مافەکانی سەدەوە، پارێزەرانی نووسینگەکە لە هەمان چوارچێوەدا لە سەر حسابی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەو نووسینگەیە ڕاگەیێندراوێکی دیکەیان بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە 27ی شوباتی 2020 وەزیری ناوخۆی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا بە ڕای گشتی ڕایگەیاند کە لە دوورگەی ئیمرالی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە. وەک دەزانرێت، دوورگەی ئیمرالی لە ساڵی 1999 لە دژی بریگرتەمان بەڕێز ئۆجالان، وەکو زیندانێکی تایبەت دیزاین کراوە، دواتریش لە ساڵی 2015 بریگرتەکانی دیکەمان عومەر هایری کۆنار، هامیلی یلدرم و ڤەیسی ئاکتاش گوازراونەتەوە بۆ ئەو دوورگەیە. بریگرتەکانمان لە دوورگەیەکی داخراو و قەدەغەکراو بۆ سەردانکردن و هەرێمێکی سەربازی تەواو قەدەغەکراو دان. ئاشکرایە کە ئەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و بریگرتەکانی دیکەمان دروست دەکات. لە بارودۆخێکی بەم شێوەیەدا کە لە هەڵومەرجەکانی ئەو دوورگەیەدا ڕیسکێکی ژیانی و بەپەلە هەیە، دەستوەردانی بە پەلەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە جێگای گۆتۆبێژە کە ئەمەش هۆکاری دروستبوونی ترس و گومانە و شتێکی یاساییە.
'پیویستە بە زووترین کات چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
دوای سەردانی خانەوادەکەی، لە 12ی ئابی 2019، هەموو هەوڵێکمان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەل بریگرتەکانمان لە دوورگەی ئیمرالی ڕێگریان لێکرا. بە داخەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ژیان و بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی بریگرتەکانمان لەبەردەست نییە. بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری بارودۆخیان ببین، ناچارییە کە چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەکان ئەنجام بدرێت کە ئەمەش مافێکی یاساییە. بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەکان ئەنجام بدرێت، سەردانی داواکاری گشتی پەیوەندیدار و وەزارەتی دادما کرد. گۆشەگیری داخراوی دوورگەی ئیمرالی کە بەسەر بریگرتەکانماندا دەچەسپێندرێت، تاوانە. نواندنی هەڵوێست بەرامبەر ئەم بارودۆخە، بەر لە هەموو شتێک هەڵوێستێکی ئەخلاقی و مرۆییە و مافێکی یاسایی و دیمۆکراتیکە. ئێمە لەو بڕوایە داین کە ڕای گشتی هەست بەم بارودۆخە هەستیارە دەکات و بانگەوازی ئاڕاستەی بەرپرسان دەکەین کە ئەوەی پێویست بێت ئەنجام بدرێت..[1]
#27-02-2020#