بۆ هاوسەروکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەده
بەرێز ئایشە حسو
بەرێز ئەنوەر موسلم
بە ناوی کۆنگرەی نەتوەیی کوردستان پیروزباییتان لێ ئەکەین و سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازین بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەکو هاوسەروکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی.
بەرێزان!
کۆنگرەی هەشتەمینی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا بە دروشمی (بە یەکێتی دیموکراتیک ئێمە داگیرکەری لە ناو دەبەین و خۆبەرێوەبەری بەره و پێشەوە دەبەین و سوریایەکی دیموکراتی ئاوا دەکەین) بەسترا هەروەها کۆنگرەی خۆتان بە سەرکەوتووی ئەنجام دا، کە لە گەڵ دروشمەکانی کۆنگرە، بە باشی ڕەوشی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕێخستنی خرانەروو و هەڵسەنگێندران. لە هەمانکاتدا بابەتی بە هێزکردنی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی لە ڕۆژەڤی کۆنگرەدا بوو. ئێمە له و باوەڕە داین کە بڕیارەکانتان لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان دەبێت.
بەڕێزان!
بە هۆی ئەوەی کە ئێمە وەکو گەلی کورد لە ڕەوشێکی هەستیار و گرنگدا دەربارز دەبین پێکهێنانی یەکێتی نەتوەیی زۆر گرنگە.
پێویستە ئێمە بە هەموو جورێک وبە هەڵمەتێکی سەرتاسەری گوڕ بە کار وخەباتمان بۆ یەکێتی نەتوەیی بدەین و بەهێزتری بکەین کە بتوانین دەسکەوت وسەرکەوتن مسوگەر بکەین.
هیوادارین ئێوەی بەڕێز و پارتەکەتان کە خاوەن پڕوژەی چارەسەری سیاسین پێشەنگایەتی بۆ بە دیهێنانی هیوای گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە بکەن.
جارێکی دیکە پیروزباییتان لێ دەکەین وسەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لە سەر ناوی کۆنگرەی نەتوەیی کوردستان
هاوسەروکان
زەینەب موراد - ئەحمەد کاراموس
#27-02-2020#