کۆردیناسیۆنی کۆما ژنێن کوردستانێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئاگرەکەی ئیمڕالی پەیوەندی بە 'گەیشتن بە کۆتایی ڕێگا و چارەسەرنەکردنی' دەسەڵاتی ئاکەپەوە هەیە و ئاماژەی بەوەکرد، ئاکەپە بە ئامانجگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بە سیاسەتی قڕکردن بەرانبەر گەلەکەمان، بە شەڕی دژی هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، بە پێچەوانەیەوە زودتر کۆتایی پێدێت.
ڕاگەیەنراوی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
'پەیامی قڕکردن و پلانی نوێی لەناوبردن'
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە جارێکی تر بە هۆی ئەوەی هەنگاو نانێت و گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگا لەناو هەوڵی پیلانگێڕی و هێرشی نوێدایە. دوایین جار 27ی شوبات وەزیری ناوخۆی فاشیستی تورک سولەیمان سویلۆ لە لێدوانێکی تێکدەرانەدا وتی، 'لە دورگەی ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە' ئەوەش نیشانەی پیلانگێڕی نوێیە. لە دورگەی ئیمرالی ئاسایشێکی توندوتوڵی دەوڵەتی تورک هەیە. ئەگەر لە ئیمڕالی ئاگر بکەوێتەوە، واتە بە ئەنقەست و بە دەستی دەوڵەت ئاگرەکە کەوتووەتەوە. ئەم هەواڵە هەم بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیە و هەم پیشانی دەدات، پلانی نوێی لەناوبردن و قڕکردنی نوێ ئەردۆغانی فاشیست لەسەر گەلی کورد و ژنان بەردەوامە و بەم واتایە دێت.
ڕێبەر ئاپۆ لەناو سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی لە ساڵی 1999ەوە، واتە 21 ساڵە بە پێشبینی گەورەکانی، فیداکاری و فشار و زەحمەتیەکان، بۆ ئەوەی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراسی و ئاشتیانە چارەسەر ببێت، هەوڵی زۆر گەورەی داوە. ڕایگەیاندووە کە برایەتی هەزار ساڵە تورک و کورد، بە قبوڵکردنی هەبوون و ئیرادەی کورد بە شێوەیەکی بەهێز دەتوانێت بەردەوامی پێبدرێت و دەستکەوتی گەورە بەدەست تورکیاوە بهێنێت. هوشداری داوە لە دۆخی پێچەوانەدا دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد زیانێکی گەورە دروست دەکات و دەگاتە کۆتای ڕێگا.
'دەیانەوێت تۆڵەی پارچەبوونیان لە کورد بکەنەوە'
سەرۆکی فاشیستی تورک ئەردۆغان بە هۆی سیاسەتی هێرشکار، قڕکەر و دوژمنایەتی ئازادی و پیلانگێڕ و ئیمپڕیال، تورکیا بەرەو گەورەترین قەیرانی ئابۆری، سەربازی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی دەبات. قەیرانێکی گەورە هەیە. ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. وا دەزانێت بە تەنها بە فشار، توندوتیژی، دەستگیرکردن، هەڕەشە و کۆمەڵکوژی دەتوانێت ئەنجام بەدەست بێنێت. لەم قۆناغەدا دەسەڵاتی ئاکەپە هیچ کاتێک وەک ئێستا بەرەو دواوە هەنگاوی نەناوە، نەکەوتووە، نەتواوەتەوە و نەدۆڕاوە. ئەو پارتانەی لە ئاکەپە جیابوونەوە، پارچەبوونی ناوخۆیی و تواندنەوەی ناوخۆییان زیاتر کرد. ئیدی میللیەتگەری و هێرشکاریش هیچ نرخێکی نەماوە. ئەمە دەزانن. تۆڕەیی و دڕندەییان بەم هۆکارەیە. دەیانەوێت تۆڵەی ئەوەی لە ڕێبەرمان و گەلی کورد بکەنەوە. بەردەوامیدان بەو سیاسەتە قڕکەرانە بە تەنها کۆتایی بە ئاکەپە و ئەردۆغان زودتر دەهێنێت و بە کەڵکی هیچ شتێکی تر نایەت. لەبەرئەوەی گەلی کورد، ژنی خاوەن عەقلیەت، هەڵوێست و ڕێکخستنە گەورەکانی ئازادی بوونیان هەیە. لەبەرئەوەی تەڤگەری ئازادی ژن، گەلەکەمان، بە کوشتن، زیندانیکردن، کۆچبەرکردن، بێکارهێشتنەوە، بە سیاسەتی قێزەونی شەڕی تایبەت ناتوانرێت لەناو ببرێن. مرۆڤی کورد تەسلیم نابێت. گەلەکەمان، ژن، گەنج و هەموو هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە تورکیا بەرخۆدان دەکەن و لەسەر بەرخۆدان بەردەوام دەبن.
بە سوتاندنی دارستانەکانی دورگەی ئیمڕالی، هەوڵ دەدرێت ڕێبەرمان لەناوببرێت. بلاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە دوای کۆنگرەی #هەدەپە#، دوای ڕۆژێک لە ساڵیادی موتابەقاتی دوڵمەباخچە و بەر لە 8ی مارس، بە واتای گەیشتن بە کۆتای ڕێگا و نەچارەسەریە. دەیانەوێت بە پلانێکی نوێی توندوتیژی هەم ڕۆژەڤ بگۆڕن و تێکی بدەن و هەم خۆیان ڕزگار بکەن. لە کەسایەتی ڕێبەرتی ئێمەدا دەیانەوێت هیوای ئازادی گەلی کورد، بەرخۆدانی گەلی کورد کۆتایی پێبهێنن. بە زیادکردنی ئەشکەنجە، فشار، هەڕەشە و سیاسەتی هەڵخەڵەتاندنی سەر ڕێبەرتیمان، بە گەشکردنی ئاستی توندوتیژی وادەزانن ڕزگاریان دەبێت. بەڵام ئەم نزیکاتیە بەرخۆدانی گەلەکەمان و ژنان گەشتر دەکات.
'ئەمە یاریکردن بە ئاگرە'
ئەم سیاسەتە قێزەونەی کە دەیانەوێت لەسەر ڕێبەرمان بەردەوامی پێبدەن، ئەم سیاسەتە قێزەونە و پۆلیتیکای قێزەون بە تەئکیدی یاریکردن بە ئاگرە. نە تەنها لە تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش و لە جیهانیش ڕیگا بۆ هەندێک ئەنجام دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک بەم سیاسەتەی قڕکردن و کۆمەڵکوژیە ناگاتە هیچ ئەنجامێک. ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەم سیاسەتانە بەردەوامی پێبدات. کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دەهێنێت. ئاکەپە بە ئامانجگرتنی ڕێبەرمان، بە سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان، بە شەڕی دژی ئازادی و دیموکراسی هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، بە پێچەوانەوە کۆتایی بە خۆی دەهێنێت. ئەم سیاسەتە هێرشکارە بە بەرخۆدانی گەلەکەمان، ژنان و هیزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان ئەوان دەگرێتەوە. تێکدەریەکان، سیاسەتی لەناوبردن و هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندن لە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام بەدەست ناهێنن. بە شێوەیەک کە ئەوانیش پێشبینی ناکەن، بە شێوەیەک کە بیریشی لێناکەوە، دەدۆڕێنن. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە جیهان ڕاستی کوردی خاوەن ئیرادە و بەرخۆدێر، ڕێکخستنکراو و ڕاستی ژنانی ئازاد هەیە.
لەبەرئەمەش بانگەوازیمان بۆ ژنان، گەلەکەمان، گەلان و هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی جیهان و دیموکراتەکان ئەوەیە لەدژی دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی فیزیکی ڕێبەرمان دەکاتە ئامانج، بە سیاسەتی قڕکردن بە کۆنسەپتی لەناوبردن و هەڵخەڵەتاندن و دیلکردن کە لە کەسایەتی ڕێبەرمان، گەلەکەمان دەکاتە ئامانج، هەستنە سەر پێ و شەرمەزار بکەن، بە ڕێپێوان و میتینگ بەرخۆدان بکەن. لەم قۆناغە هەستیار و تایبەتەدا پێویستە هەر کەسێک بە پێی توانای خۆی خاوەنداری لە هەڵویستەکان بکات و هەستێتە سەر پێ. لەبەرئەوەی گەلی کورد، ژنان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئابرۆمەندانە و ئازاد بژین، گرێدراوی بەرخۆدانێکن کە لە ساڵی 2020 بەرەو پێشەوە براوە.
'ئاکەپە کۆتایی بە خۆی دەهێنێت'
دۆخی ڕێبەری ئێمە نە تەنها کوردستان، کاریگەری لە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دادەنێت. گەلانی جیهان، گەلەکەمان و ژنان ئەوە دەزانن و پێویستە بە پێی ئەوە بجووڵێنەوە و هەڵویست پیشان بدەن. گەلەکەمان و ژنان تا زانیاریەک لەسەر دۆخی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەدەستنەهێنن، پێویستە لە ناو چالاکیەکاندا بن. پێویستە بانگ لە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و دەزگا پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکان بکەن کە هەستیار بن. دۆخی ئۆجالان هەبوون و نەبوونی کوردە. گەلەکەمان و ژنان بەم هەستیاریە دەژین. خاوەنداریکردنی گەنجان، ژنان و گەلەکەمان لە باکووری کوردستان لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانیان، ئەم قۆناغە دیاری دەکەن.
'پێویستە گەلی باکوور بڕژێتە ناو گۆڕەپانەکان'
پێویستە گەلەکەمان لە باکووری کوردستان بڕژێتە ناو گۆڕەپانەکان. هیچ شتێکمان نییە لەدەستی بدەین. پێویستە بە تەنها لێدوان و ڕاگەیەنراو نەبێت. لە ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات، شەنگال و ئەوروپا و ڕووسیا و هەر شوێنێک کە کوردی لێیە هەستنە سەر پێ. پێویستە بێوەستان لە ناو چالاکیدا بن. پێویستە ژنانی کورد بە چالاکیەکانیان چالاکیەکانی 8ی مارس و دۆخی ڕێبەر ئاپۆ بکەن بە یەک و بە ڕوحی بەرخۆدان و ئازادی چالاکیەکان گەشتر بکەن. ئازادی ڕێبەرایەتی، ئازادی ژنان، گەلەکەمان و گەلانە.
' تا چاوپێکەوتن ئەنجامدەدرێت'
پێویستە تا خانەوادە و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەنجام دەدەین هەموو چالاکیەکان لەسەر ئەم بناغەیە ئەنجام بدرێن. بە هیچ شێوەیەک لێدوانەکانی دەوڵەت ئێمە ڕازی ناکات. دۆخی ڕێبەرمان بە تەنها بە چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو ئاشکرا دەبێت.
لەبەرئەمەش سەرەتا بانگ لە ژنان، گەنجان و هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان و گەلان و دۆستەکانمان لە جیهان دەکەیەن، بە هەستیاری هەستنە سەرپێ و بە زودترین کات چالاکی ئەنجام بدەن و بڵێن، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'.[1]
#29-02-2020#