یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەوان بەردەوامن لە چالاکییەکانیاندا بۆ سزادانی کەسانی جاسووس و کۆنترا و هاوکارانی دەوڵەتی تورک.
لە ڕاگەیێندراوەکەی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید عادل گیتەدا هاتووە:
ئەندامانمان لە یەکینەی تۆڵە، ئێوارەی ڕۆژی 13ی شوبات کاتژمێری 22:00 لە دژی کەسیک بە ناوی هالیل مەشە ناسراو بە (ئاکرەب خەلیل) کە چەندین ساڵە لە سەر ڕێگای مێردین-قۆسەر بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کار دەکات، بە تایبەت لە ڕووی کۆنتراوە، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. ئەندامانمان بۆسەیان بۆ ناوبراو دانابوو و دوای ئەوەی بە چەک تەقەیان لێ کردووە، هێزەکانی پۆلیسی داگیرکەری تورک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆ ماوەیەک شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و کۆنترای بە ناوی هالیل مەشە بە سەختی بریندار بووە. هێزە داگیرکەرەکانی دوژمن بریندارەکەیان بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. ئەندامانیشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا، بە سەلامەتی گەڕانەوە ناوچەکانیان.
'ئیتر هۆشدارییان پێ نادرێت، سزا دەدرێن'
هالیل مەشە کەسێکی کۆنترایە کە چەندین ساڵە لە هەرێمی نسێبین و بە گشتی ناوچەکە کاری کۆنترا دەکات و زیانێکی زۆری گەیاندووەتە گەلەکەمان. پێش ئێستا ڕامانگەیاندبوو، ئەوانەی کاری کۆنترا و جاسووسی دەکەن و ئەوانەی هاوکاری دوژمنن، جارێکی دیکە هۆشدارییان پێنادرێت. وەک چۆن لە دژی هالیل مەشە کە کاری کۆنترای دەکرد، چالاکیمان ئەنجامدا، لەمەولاش بە هەمان شێوە ئەو جۆرە کەسانە سزا دەدرێن. ئەو کەسانەی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کار دەکەن و هاوکاریانن و جاسووسی و کاری کۆنترایان بۆ دەکەن، جارێکی دیکە هۆشدارییان پێنادرێتەوە، بەڵکو ڕووبەرووی چالاکیی تۆڵەسەندنەوەکانمان دەبنەوە. لە دژی هاوکار و جاسووس و کۆنتراکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە زیان دەگەیێنن بە گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە کوردستان، چالاکییەکانمان زیاد دەبن.[1]
#01-03-2020#