$باکووری کوردستان$
- بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە ناوچەی جزیری شرنەخ هەموو کۆڵان و جادەیان ژێرئاوکەوتن. لە کۆڵانی نسێبین لافاو دروست بوو و ڕێگای هاتوچۆ گیرا. هەروەها هاتوچۆ لە ناوچەکانی تریش ڕاگیرا. هەروەها لەسەر ڕێگای دەرە و کرمزی مەندەرەسەش ئاوی چووە دوکانەکانەوە. هەروەها باران بارینەکە کاریگەری لەسەر زۆر گوندیش دروست کرد. هەروەها لە هەندێک گوند زیان بەر بەروبومی کشتوکاڵی کەوت.[1]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێم، 4 تووشبووی تری ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#ی لە #هەولێر# ڕاگەیاند.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380804/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 03-04-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380804/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- #گەنجانی وڵاتپارێز# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# بۆ پیرۆزبایکردنی ڕۆژی 4ی نیسان، لەدایکبوونی سەرۆکی #پەکەکە# #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە سەرتارسەری شاری #سلێمانی# هەڵمەتێکی وێنە هەڵواسینی عەبدوڵڵا ئۆجەلاننیان بەڕێوەبرد و لە زۆربەی شوێنە گشتی و سەرەکییەکانی شاری سلێمانیدا وێنەکانی ئۆجالانیان هەڵواسی.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #دهۆک# بڵاویکردەوە، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بە تەواوی چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 69 کەسی تر لە سەرتاسەری تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3]
- دەزگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 3 مانگدا هەڵاوسان بە ڕێژەی 2.29 بەرزبووتەوە و هێڵی مامناوەندی هەڵاوسانیش لە 12 مانگدا بۆ 13.33 بەرزبووەتەوە.[1]