- 09-04-2020
- 08-04-2020
- 07-04-2020
- 06-04-2020
- 05-04-2020
- 04-04-2020
- 03-04-2020
- 02-04-2020
- 01-04-2020
- 31-03-2020
- 30-03-2020
- 29-03-2020
- 28-03-2020
- 27-03-2020
- 26-03-2020
- 25-03-2020
- 24-03-2020
- 23-03-2020
- 22-03-2020
- 21-03-2020
- 20-03-2020
- 19-03-2020
- 18-03-2020
- 17-03-2020
- 16-03-2020
- 15-03-2020
- 14-03-2020
- 13-03-2020
- 12-03-2020
- 11-03-2020
10-04-2020
- 11-04-2020
- 12-04-2020
- 13-04-2020
- 14-04-2020
- 15-04-2020
- 16-04-2020
- 17-04-2020
- 18-04-2020
- 19-04-2020
- 20-04-2020
- 21-04-2020
- 22-04-2020
- 23-04-2020
- 24-04-2020
- 25-04-2020
- 26-04-2020
- 27-04-2020
- 28-04-2020
- 29-04-2020
- 30-04-2020
- 01-05-2020
- 02-05-2020
- 03-05-2020
- 04-05-2020
- 05-05-2020
- 06-05-2020
- 07-05-2020
- 08-05-2020
- 09-05-2020
- 10-05-2020
باکووری کوردستان
- تەرمی عەگید ئیپەک گەریلای
هەپەگەهەپەگە کە لە ساڵی
2017 لە
دەرسیمدەرسیم شەهید ببوو دوای 3 ساڵ لە ڕێی پۆستەخانەوە ڕادەستی خانەوادەکەی کرا و خانەوادەکەی تەرمەکەیان بۆ مێردین برد. جەندرمەکان بە تەنها ڕێگەیان بە 3 کەسدا کە تەرمی شەهید عەگید بەخاکبسپێرن، ڕێگا بە دایکی شەهیدیش نەدرا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بکات.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵمەتێکیان دژ بە خراپیی دۆخی ئابوورییان لەکاتی کەرەنتینەدا ڕاگەیاند و دروشمی کەرەنتینە بە بێ دابین کردنی ژیانی خەڵکی یەکسانە بە برسێتیییان بەرزکردەوە.
[3]
کەرەنتینە بێ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی ژیانی خەڵک یەکسانە بە برسێتیی
- لە ژمارەیەک گوندی شاری
مەریوانمەریوان 10 کەس بەهۆی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو شارە دەستگیرکران.
[2]
- دیوانی باڵای وڵات لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی
ورمێورمێی پشتڕاست کردەوە.
[6]
باشووری کوردستان
- وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە کە خۆی هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە بووە.
[4]
- لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.
[5]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی یە.[4]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت، زۆرترین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە و دەڵێت: لە کۆی 16 هەزار و 350 پشکنین کە لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە 11 هەزار و 400 پشکنیان لە پارێزگای هەولێر بووە.[3]

سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی مەخموور، چوار کەس گیانیان لەدەستدا
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو
16-04-202016-04-2020 درێژکراوەتەوە.[4]
- سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ، شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی
مەخموورمەخموور -
هەولێرهەولێر، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ پیاو و منداڵێک بوون، هۆکاری ڕووداوەکەش تیژڕەوی بووە.[2]
-
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و بەهاوکاری
دەزگای مرۆیی مامدەزگای مرۆیی مام و لە پێناو سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا- کۆڤید19، توانرا لە تاقیگەکانی زانکۆ ماددەی پاکژکەرەوە (تعقیم)، بۆ دەزگا تەندروستییەکان ئامادەبکات.[5]
- بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ، هەزاران ئاژەڵدار لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە، لە پارێزگای
دهۆکدهۆک هاونیشتمانیان ناتوانن شیر بۆ بازاڕ و کۆمپانیاکان بگوازنەوە بۆیە بەشێکیان بە ناچاری شیرەکانیان دەڕێژن.[2]
- لە شارۆچکەی
کەلەکچیکەلەکچی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.[2]
- بەهۆی پاک ڕانەگرتن و گوێ نەدان به ڕێنماییە تەندروستیی و ڤێترنەرییەکان، کوشتارگەی
گەرمیانگەرمیان، بە بڕیاری سەر پەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژداخرا.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە
عەفرینعەفرین بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکی ڕژێمی سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە.[1]
- دکتور جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەر سەربازێکی هێزەکانی سوریا ئاشکرا بووە، گوندی ئوم ئەلهۆشی شەهبایان خستووەتە کەرەنتینەوە. حکومەتی سوریاش بە بەرپرسیاری ئەوە دەبینرێت.[1]
دەرەوەی کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی تورکیا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمڕۆ 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 47 هەزار و 29 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[1]
- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی لە 31 پارێزگا بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیاند و بەوەش 64 ملیۆن کەس ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنەدەرەوە.[2]
- زیاتر لە 50 خوێندکار لەگەڵ چەند خێزانێک کە بۆ چارەسەری پزیشکی لە ئوردنن و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە و ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە گیریان خواردووە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانگەڕێننەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان