$باکووری کوردستان$
- لە شاری #وان# بە بیانۆی ئەوەی هێرشەکانی سەر زینی #وەرتێ#ی باشووری کوردستانیان ئیدانەکردووە 5 کەس دەستگیرکران کە دووانیان منداڵن.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کرێکارانی کانی زێری ساریگونی قوروە، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە تاڵان بردنی ئەم کانزایە و سەرنج نەدانی بەرپرسان بە خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە مانیان گرت.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380826/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەستبەسەرکردنی چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بانە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەستبەسەرکردنی چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بانە=KTML_ImageCaption_End=
- بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری #بانە# چوار ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارکانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی غەفوورئاوای شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی “ساڵح کەریمی” و چوار ئەندامی ئەو بنەماڵەیان بە ناوەکانی “خەلیل کەریمی، کەریم کەریمی و بارزان کەریمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسە، بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ ساڵح کەریمی بە هۆی ئەوەی کە تەمەنی زۆر بووە ئازاد کراوە و چارەنووسی سێ کوڕەکەی نادیارە.[7]
- هاووڵاتییەک بە ناوی جەمیل خادم تەمەن 42 ساڵ، لە سێڕێیانی سێرووی #ورمێ#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە.[9]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە گوندی #وڵیاوا#ی #شارباژێڕ# تۆمارکرا، ئەمڕۆ ئەو گوندەکە کەرەنتین کرا.[3]
- #وەزارەتی تەندروستی# داوا لە دایکان و باوکان دەکات منداڵەکانیان بکوتن، بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆس.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380826/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی قەرەباڵغییەوە، ژمارەیەک شەربەتخانە لە سلێمانی داخران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی قەرەباڵغییەوە، ژمارەیەک شەربەتخانە لە سلێمانی داخران=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ ژمارەیەک شەربەتخانە کە دیارترینیان شەربەتخانەی سەرگەڵووە لە شاری سلێمانی بەهۆی دروستبوونی قەڕەباڵغییەوە داخرا، داوایان لێکرا بەدیلیڤەری یان لە مارکێتەکان شەربەتەکەیان بفرۆشن.[3]
- 133 خوێندکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە سلێمانی تایبەت بەهەڵبژاردنی لێپرسراوانی بۆردی مەکتەبەکانی یەکێتی کۆبوەوه و لێپرسراوی بۆردو مەکتەبەکانی بەدەنگدانی ئەندامانی سەرکردایەتیی هەڵبژارد.[2]
- #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ڕاگەیاند: ئەگەر حکومەت گوزەرانی خەڵک باش نەکات و موچە نەدات، ئەوە خەڵک لێیان قبوڵ ناکەن و چاوەڕێی کاردانەوەی توندبن، دەشڵێت: ئەوەی لەسەر ئێمەشە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شان بە شانی جەماوەر لە هەمو شارو شارۆچکەکان دێینە سەر شەقام.[3]
- بەپێی بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #سلێمانی# بڵاوی کردووەتەوە، لە سەنتەری سلێمانیدا ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی لەمەودوا بە سیستمی تاک و جوت دەبێتە بچنە سەر شەقامەکان، بۆ ئەمڕۆش تەنها ژمارە تاکەکان ڕێگە پێدراون.[4]
- بەشێک لە دەستگێرەکان و کاسبکارانی سلێمانی لەسەر مۆڵەتی ڕێپێدان، گردبونەوە و داوای دەستپێکردنەوە بە ئیشوکاریان دەکەن.[3]
- مەلا ڕەسوڵ محەمەد نادر سیوەیلی، کەسایەتیی ئایینی و بەرپرسی پێشووی لقی زانایانی ئایینی ئیسلام لە سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.[6]
- بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، لە شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی 20%ی #مزگەوت#ەکان کراونەتەوە، دەشڵێت، #02-05-2020# دەرگەی مزگەوتەکان دەکەنەوە.[1]
- قایمقامیەتی شارۆچکەی #دوکان# لە ڕاگەیەندراوێک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ئاوی #زێی بچووک#، ئاوی زێی دوکان دەگرنەوە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیای فەرمی عێراق، بەپشت بەستن بەنوسراوێکی فەرمی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر پابەند نەبونی هەرێم بەرادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەبەغداد، بڕیاردراوە ڕەوانەکردنی موچەی فەرمانبەران ڕابگیرێت.[8]
- وەزارەتی بەرگری #تورک#یا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی #پەکەکە# بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی وڵاتەکەی، لە ناوچەی (هەفتەنین) لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکیان کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ڕاشیگەیاند کە 12 گەریللایان کوشتووە. [3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380826/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لیبیا، فرۆکەیەکی دەوڵەتی تورک خرایەخوارەوه=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لیبیا، فرۆکەیەکی دەوڵەتی تورک خرایەخوارەوه=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی دەرەوەی تورکيا دەربارەی ڕاگەیێندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی 1915 کە بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان ناسراوە، ڕایگەیاند ئەو ڕاگەیێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سياسييە ناوخۆييەکان بڵاوکراوەتەوە، لەلای ئێمە هيچ بەهايەکی نييە. هەموو ئەو دەنگۆيانە ڕەتدەکەينەوە کە لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە.[1]
- سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێزە شیعەکان پەسندکردنی بەربژێرەکانی کورد لەلایەن مستەفا کازمی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕەتدەکەنەوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا#ی لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پشکنینی پزیشکی بۆ هەزار و 104 گومانلێکراو کراوە و لە ئەنجامەکاندا 55 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکران.[6]
- سوپای نیشتمانی لیبیا، ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە، کە ناوچەی وادی دینار خستوویانەتە خوارەوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا دو هەزارو 861 کەسی دیکە لەسەرتاسەری وڵات توشی کۆرۆنا بون و 106 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.[3]