کەجەکە ڕاگەیاند، دەبێت گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان لە هەموو شوێنێک سەرهەڵدانی خۆیان بەهێز بکەن تاوەکو چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت. تاوەکو لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆوە زانیاریی بڕواپێکراو بەدەست نەیەت دەبێت بەرخودان بەردەوامیی هەبێت.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمراڵی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:
وەزیری ناوخۆی فاشیستی هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە ڕایگەیاندبوو ئاگر لە ئیمراڵی کەوتووەتەوە. ئەو لێدوانە لە ناو وتەیەکدا خراوەتەڕوو و ئامانجێکی لە خستنەڕووی هەیە. لەم زستانەدا ئاگر لە ئیمراڵی کەوتبێتەوە ئەوە نیشانەی ئەوەیە، کە پیلانگێڕییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و هەڤاڵەکانی لە گۆڕێدایە. لەم قۆناغەدا شەڕ لە ئیدلب پەرەدەستێنێت و بە لێدوانێکی لەو شێوەیە گەل و ڕێکخراوەکانی کورد کەوتنە جموجوڵ. گەلی کورد و ڕێکخستنەکانی ڕایانگەیاند، تاوەکو زانیاری لە ڕێبەر ئاپۆوە بەدەست نەهێنن شەقامەکان و گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن. گەلی کوردیش لە هەموو شوێنەکاندا هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی خستەڕوو. گەلی کورد و دۆستەکانی چاوەڕێی دەستکەوتنی زانیارین لەبارەی باشبوونی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆوە.
دەبێت بە دڵنیاییەوە پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن
بەڵام دەوڵەتی تورک بۆ ئەو داوایەی گەلی کورد هیچ هەنگاوێکی نەهاوێشتوە. ڕێبەرایەتیمان لەگەڵ پارێزەرەکانی چاوپێکەوتنی ئەنجام نەداوە. ڕوونترین دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە ئیمراڵی خۆی دەخاتەڕوو. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریی قورسدایە و سەرباری ئەوەش بە هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمراڵی هێرش دەکرێتە سەر هەست و ئیرادەی گەلی کورد. شەڕی تایبەت بەشێوەیەکی تایبەت لە چوارچێوەی ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پارێزەرەکانی بەڕێوەدەچێت، دەبێت گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان لە هەموو شوێنێکدا سەرهەڵدانەکانی خۆیان بەهێز بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنن. تاوەکو لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆوە زانیاریی بڕواپێکراو بەدەست نەێت، دەبێت بەردەوامی بە بەرخودان بدرێت.
لێدوانی کەوتنەوەی ئاگر لە زستاندا، لە کاتی شەڕ لە ئیدلب دا بوو. بێگومان هەر زانیارییەک لەبارەی ڕێبەر ئاپۆوە لە بەرزترین ئاست و جدیەتدا شیکاریی بۆ دەکرێت، چونکە تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیمان بابەتی بوون و نەبوونە. پارێزگاری بورسا لێدوانی دا و وتی، ئاگرەکە کوژاوەتەوە، بەڵام هەر ئەوەش هۆکارێکە بۆ یاریکردن بە هەستی گەلەکەمان، چونکە ئەو لێدوانانە هیچ مانایەکیان بۆ گەلی کورد نییە. ئەو لێدوانانە توڕەیی گەلەکەمان زیاتر دەکات. ئەگەر لە ئیمراڵی دۆخێکی خراپ ڕووبدات ئەوە برپرسی ئەو دۆخە تەیب ئەردۆغان و ئاکەپەن. لە ڕووی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆشەوە دەوڵەتی تورک و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن. لە ڕووی دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆوە بەرپرسی یەکەم ئەمریکا و ناتۆن. لەبەر ئەوەش دەبێت ئەو هەموو هێزانە لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆوە هەنگاوی بڕواپێکراو بنێن.
پارێزەران و بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ دوای لێدوانی کەوتنەوەی ئاگر لە ئیمراڵی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد، بەڵام وەڵامی سەردانەکەیان نەدرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕێبەری تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلانیی جیهان و هێزە دیموکراسییەکانە.
گەلەکەمان و دۆستەکانی دوای ئەوەی لێدوانە ناجدیەتەکەی سولەیمان سۆیلوی بیست، بە ڕۆحی بەرخودانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' ڕژانە سەر شەقامەکان و خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. تاوەکو لە ڕووی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆوە زانیاریی بڕواپێکراوە بەدەست نەیەت دەبێت بەرخودان بەردەوامیی هەبێت. بە دڵنیاییەوە ساڵی 2020 دەبێت ببێت بە ساڵی تێکشاندنی گۆشەگیری، تێکشکاندنی فاشیزم، دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ساڵێک، کە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن.[1]
#02-03-2020#