8ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەموو ژنان پیرۆز بێت.
مرۆڤبوون بە کۆمەڵگابوون دەستیپێکردووە. پێشەنگ و هێزی ڕەنجی سەرەکی کۆمەڵگابوونیش ژنە. لە بناغەی کۆمەڵگابوون یان مرۆڤبووندا، لە ڕیشەیدا ڕەنجی ژن، ڕەنگی ژن هەیە. تاکو مرۆڤ ژن و ڕاستی ژن نەناسێت، ناتوانین مرۆڤایەتی و بەهای کۆمەڵگا بناسین و واتاداری بکەین.
هەروەها چۆن ئەوەی لەسەرەتادا کۆمەڵگابوون و مرۆڤایەتی خوڵقاند ژنە، هەروەها ئەوەی سەرەتا ڕەنجەکەی بەفیڕۆدرا ڕەگەزی ژنە. ڕێبەر ئاپۆ بە وتەی، چین و ئەو نەتەوەیەی سەرەتا چەوسێنراوە ژنە، کانگا و بناغەی فشارەکانی بە شێوەیەکی تێر و تەسەل شرۆڤە کردووە. داگیرکەری و فشاری سەر ژن داگیرکەری و فشاری سەر هەموو مرۆڤایەتیە. هێرشی سەر مرۆڤایەتی و کۆمەڵگابوون بە هێرشی سەر ژن دەستیپێکردووە. فشار و داگیرکەری سەر ژن فشار و داگیرکەری سەر جەوهەر و ڕیشەی ئێمەیە. بەم شێوەیە مرۆڤایەتی بەهاکانی لەدەستداوە و بەهاکان کەم بوونەتەوە. لەبەرئەوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی بگاتەوە بە بەهاکانی پێویستە ژن ئازاد ببێت و لە ناو کۆمەڵگادا ڕۆلی سەرەکی خۆی ببینێت.
داگیرکاری و فشاری سەر ژن کە دەستپێکرد لە دەوروبەری ژن قوڕس و فراوانکرا. لەبەرئەوە بۆ ئەوەی ژیانی ئازادی و دیموکراسی قوڵ و فراوان ببێت، پێویستە ژن ئازاد ببێت. تا ڕۆڵی دیارکەر لە ژیانی ئازاد و دیموکراسیدا نەناسرێت، هەموو تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی و هەوڵدانەکان نیوەچڵ دەمێننەوە. لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کامڵبوون و یەکپارەبوون بە ژن دەبێت کاتێک ژن بە ئازادبوونی خۆی لە ژیاندا ڕۆڵی سەرەکی هەبێت. ئەمە داواکاری و ئامانجێکی تایبەت نییە. مێژووی مرۆڤایەتی، ژیانی کۆمەڵایەتی مێژوو ئەم ڕاستیەی پیشانی ئێمەداوە.
ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنە
ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵسەنگاندنەکانی لەناو یەکێتی کۆمەڵگابوونی مێژوویدا و بە بینینی جێگای ژن لە ناو ئەم ڕاستیەدا، لە ڕاماندا ئازادیەکی زۆر و قوڵبوونەوەیەکی هێناوە. لەو کاتەوەی کۆمەڵگای مێژوویی ناوەندی ژن ناسراوە، لە ڕاماندا گەشەدانێکی گەورە ڕوویداوە. ڕامانی ئازاد و خوڵقێنراو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. هەم بە ڕۆلی دروستکەری ژن لە ناو ژیانی کۆمەڵایەتیدا، هەم بە بینینی کاتی فشار و مەتینگەری لەسەر ژن کە بینراوە لە کەسایەتی ژندا مرۆڤایەتی چی لەدەستداوە، گەیشتووەتە ئەم ئاستە. ڕێبەر ئاپۆ دوای ئەوەی کە دەگاتە ئەو عەقلیەتە کە کاتێک جێگا و ئازادی ژن لە ناو کۆمەڵگا چی بەرهەمدێنێت، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بیر لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان بکرێت، لێرە ڕۆڵی پیاوەی سەروەر لەسەر ژن دیارکەرە. لەو لایەنەوە ڕێبەر ئاپۆ بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن شمشێری لەو گرێ کوێرەی داوە و ڕێگای بۆ چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتیەکان کردووەتەوە. کاتێک دەڵێت، ئازادی ژن لە ئازادی چین و نەتەوەی قوڕسترە، ئەم ڕاستیە ئاشکرا دەکات.
ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری ئایدۆلۆژی ئازادی ژنە. هێڵی ئازادی ژن وایکردووە خاوەن چوارچێوەیەکی تئۆری لە سەر مێژوو و کۆمەڵایەتیە. لەبەر ئەوە ڕێبەری هێڵی ئازادی ژنە. ئەمەش سەرەتا بە کوشتنی پیاوەتی لە خۆیدا جێبەجێ کردووە. سەروەری پیاو بە شێوەی ڕاستی مێژوویی کۆمەڵایەتی لەسەر فشار و داگیرکەری بەرێوەچووە، یان ئەو پیاوەتیەی بەم شێوەیە دروست بووە، بە کوشتنی و بەو شمشێرەی لە گرێکوێرەکەیداوە. بە ڕامانی ' کوشتنی پیاوەتی' بۆ دروستکردنی هێڵی ئازادی ژن هەنگاوێکی گرنگی شۆڕشی عەقلی ناوە. بە کوشتنی پیاوەتی کە لە ناو ڕاستی کۆمەڵایەتی مێژووییدا هەڵقوڵاوە، ڕێگای بۆ جێبەجێکردنی شۆڕشی عەقلی کردووەتەوە.
ڕێبەر ئاپۆ بەر لەوەی لە ئیمڕالی بەدیلبگیرێت دەستی بە شۆڕشی عەقلیەت کردووە، دوای ئەوەی بەدیلگیرا لە سەر هێڵی ئازادی ژن و تێکۆشانەکەی کە پێی وتبوو ' خەباتی داستانی نیوەچڵی من' زیاتر وردبووەوە و کردی بە هێڵێکی ستراتیژی بە پارادیگما و ئایدۆلۆژی و تئۆری. پارادیگماکە وەک شێوەی 'پارادیگمای کۆمەڵگای دیموکراتک بە ئازادیخوازی ژن' بەناوکراوە. بەم شێوەیە دەستنیشانی کردووە کە ژن هێزی پێشەنگی کۆمەڵگان.
شۆرشی ئازادی ژنان بووەتە شۆرشێکی گەردوونی
بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان بە پێشەنگایەتی ژن شۆڕشێکی سۆسیال و دیموکراتیک دروست بووە. لە کەسایەتی ژندا لە ناو کۆمەڵگا و بە هۆیەوە گۆڕانکاری لە پیاواندا دروست بووە. ئەگەر لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا عەقلیەتی ئازادی و دیموکراسی گەش بووبێت و گەیشتبێتە ئاستێک کە تێک نەچێت، لەناویدا ڕۆلی دیارکەری شۆڕشی دیموکراتیکی نەتەوەی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، کلتوری کوردستانی هەیە کە بە ڕەنگ و گیانی ژن دروستبووە.
لەبەرئەوەی پرسی ژن تایبەت بە نەتەوەیەک، کۆمەڵگایەک، باوەڕیەک نییە و خاوەن تایبەتمەندیەکی گەردوونیە، شۆرشی ئازادی ژن کە ڕیبەر ئاپۆ لە کوردستان بەرەو پێشەوەی بردووە کوردستانی تێپەڕاندووە و بووەتە پرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەردوونی.
ئەگەر ئەمڕۆ لە هەموو جیهان لە تێکۆشانی ئازادی ژندا گەشەدانێک هەبێت، لەو ئایدۆلۆژیای ئازادی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویەتی و تێکۆشان کە لەسەر ئەو بناغەیە دەکرێت، خاوەن کاریگەریەکی زۆرە.
لە ئێستاوە دیارە سەدەی 21 سەدەی ژن دەبێت
ڕێبەر ئاپۆ لەبەرئەوەی هەستی بە کاریگەری ئایدۆلۆژی ڕزگارکردنی ژن کردووە، لەبەرئەوەی بینی تێکۆشانی ئازادی ژن لە کوردستان چ ئەنجامێک لەگەڵ خۆی دەهێنێت، پێشبینی 'سەدەی 21 سەدەی ئازادی ژنە' کردووە. لە چارێکی سەدەی 21 دا ئەو پێشبینیە ڕاست دەرچووە، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک، دەستپۆتیزمی 5 هەزار ساڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگیرکەر و زاڵم و سەردەست، هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە نوێنەرایەتی دوایین سیستمە پیاوسەروەرەکانە و کۆیلەکردنی ژن فراوانتر و قوڵتر دەکاتەوە، هەر چەند هەوڵ دەدات کە تێکۆشانی ئازادی ژنان ئاستەنگ بکەن، بەڵام هیچ ترسێک نییە و تێکۆشانی ئازادی ژن گەشتر دەبێت و سەدەی 21 کۆتایی لە هەرجۆرە سیستمێکی پیاوسالاری دەهێنێت.
ساڵی 2019 لە ڕووی تێکۆشانی ئازادی ژن تێر و پڕ بوو. لە هەموو دەڤەرێکی جیهان ژنان هەستاونەتە سەر پێ. ساڵی 2019 پیشانی دا ساڵی 2020 تێکۆشانی ئازادی ژنان بەهێزتر دەبێت و ترسێکی گەورەی لە دڵی سیستمی پیاوسالاری دروست کردووە.
لەم دۆخەدا کە ئێمە 8ی ئازاری 2020 پیرۆز دەکەین، بانگ لە هەموو ژنان دەکەین کە بە چوارچێوەیەکی فراوان لەدەوری یەکتری کۆببنەوە، لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە لەدژی کۆمەڵایەتیبوون و هەبوون و بەهێزبوونی ژنە، تاکەکەسێتی و مادیەت بەرەوپێشوە دەبات، تێکۆشان گەش بکەن. هێزی ئازادی ژنی ڕێکخستنکراو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەکەن، ئەوانی ئەوا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەش دەبێت و کۆتایی بە هەموو سیستمەکانی پیاواسالاری و نوێنەرەکەی کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمە دێت.
لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە ڕایدەگەیەنین، بژی تێکۆشانی ئازادی ژن، ئێمە لە تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵایەتیدا کە ساڵی 2020 لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و بە هەڵوێستی سارا بەردەوامە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ژنێک دەخوازین.[1]
#07-03-2020#