ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەمانەوێت بانگێشتی سەرجەم بەرپرسانی میدیا و ڕۆژنامەنوسان لە جیهان بکەین بۆ هەنگاونان بەرەو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ پرسەکانی جێندەر لە هەواڵدا، لە چەندایەتیدا بێت یان لە چۆنیەتی نوێنەرایەتیکردن. نوێنەرایەتیکردنی هاوسەنگی ئافرەتان و پیاوان لە هەواڵدا و لە کاروبارەکانی ئێستادا بە ئاستێکی باڵا ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگایە و پێکەوەیی گەورەتر نیشاندەدات لە شارەزاییە مرۆییەکان و لە بۆچوون و سەرچاوەکانی نیگەرانی، بەڵام ئامارەکان نیشانیدەدەن کە میدیا زۆر دوورە لە هاوسەنگییەوە:
• زۆرینەی ناوەرۆکی کاری میدیایی، ئافرەت لە ڕۆڵێکی نمایشانەدا دەردەخات، لەنێوانیاندا بۆ نمونە ڕۆڵی سەرۆکی خێزان و نمایشکاری جلوبەرگ و قوربانی.
• ئەگەری زۆرتر ئەوەیە کە ئەوەی پەیوەندیدارە بە ئافرەتەوە بەشێوەی ڕوکەشانە ئاماژەی پێبکرێت، وەک دەرکەوتن و تەمەن و جلوبەرگ و باری کۆمەڵایەتی، بە بەراورد بە پیاوان. بەڵام لە بەشەکەی تردا پیاوان، ئەو توێژەن کە زیاتر سەرچاوەی چارەسەرین و وەک کەسایەتیەکی گشتی بەهێز پێشکەشدەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەوەی میدیا لە حاڵەتی پیاودا لەسەر پیشەیی بوون و شارەزایی و ڕا. ئەمە تێڕوانینە کورت و نادروستەکان دەربارەی نایەکسانی سەبارەت بە جێندەر قوڵتر و دیارتر دەردەخات.
• ڕێژەی تەنها 4%ی ڕاپۆرت و هەواڵی سەرجەم ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکان لەسەر ئاستی جیهان ئالنگاری بەرامبەر شێوازە جێندەرییە تەقلیدییە باوەکان لەخۆدەگرێت.
• تەنها 24%ی ئەوەی لە هەواڵدا ڕوماڵدەکرێت- ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرێت، یان هەواڵیان لەبارەوە بڵاودەکرێتەوە لە ئافرەتانن.
• ئافرەت وەک شارەزا لە تەنها 19%ی سەرجەم حاڵەتەکان پێشکەشدەکرێن
• لە 16%ی هەواڵە پەیوەندیدارەکان بە سیاسەت و حکومەت، ئافرەتان دەبنە سەرچاوەی چیرۆکی هەواڵ.
ئەو ژمارانە تەنها ئاماژەنین بۆ دیاریکردنی نایەکسانی لەنێوان هەردوو ڕەگەز لە کەرتی میدیادا، بەڵکو لەهەمان کاتدا ڕێگرێکی مەترسیدارە لەبەردەم گەشەی میدیا و دیموکراسیەتەکەیدا. دیموکراسیەتی کاریگەر پێویستی بە یەکسانی جێندەری هەیە، لەسەر میدیایە ڕۆڵی زیاتر بخاتەگەڕ بۆ بەشداری لە هێنانەدی ئەو ئامانجەدا.
میدیا خاوەن توانایە و بەرپرسیارێتی هەیە لە دیاریکردنی شێوازە تەقلیدییەکان لە بەرهەمهێنانی ناوەرۆکدا، پێویستە لەسەرمان کە نمونەیەکی جوان پێشکەش بکەین بۆ نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو. بۆیە ئەمڕۆ بانگێشتی هەمووان دەکەین – هەموو ئەوانەی لە دامەزراوەکانی میدیادا کاردەکەن- بۆ ئەمانەی خوارەوە:
• چاودێری ناوەرۆکی میدیایی لە تێڕوانینی جێندەرییانەوە بۆ بەدواداچوونی ئەوەی نوێنەرایەتی ئافرەتان و پیاوان دەکات لەو ناوەرۆکەی دامەزراوە میدیاییەکەت پێشکەشی دەکات، بەهەر داڕشتەیەک بێت.
• دروستکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لە دامەزراوەکەت، تایبەت بە ناوی شارەزایانی ئافرەت لە پرسە جیاوازەکان، یان بەکارهێنانی ئەو زانیارییانەی بەردەستن بەشێوەی کردەیی ئەگەر بوونی هەبوو.
• چاوپیاخشاندنەوە بە داڕشتنەوەکان بۆ زامنکردنی ڕەچاوکردنیان لە ڕووی جێندەرییەوە.
#07-03-2020#