یەکێتیی ژنانی گەنج (یەجەئا - YCA) بە بۆنەی 8ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانیی زەحمەتکێشی جیهانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و 8ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ژنان، تێکۆشەران و زەحمەتکێشان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و جیهان پیرۆز کرد.
یەکێتیی ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، ژنانی کورد بە تێکۆشانەکەیان هەموو ڕۆژێک وەردەسوڕێنن بۆ ڕۆژی تێکۆشان و ڕۆژی 8ی ئادار. شۆڕشی ڕۆژئاوا، دروستکردنی #یەپەژە# و نەتەوەی دیموکراتیک، کە ژن پێشەنگایەتیی دەکات 8ی ئادار بووەتە هەموو ڕۆژێک و هەموو ڕۆژێک تۆڵەی هەزاران ساڵ دەسەنرێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
لە سەدەی 21دا گەورەترین و خوێناویترین کوشتار لە دژی ژنان بەڕێوەچووە. ڕێژەی توندوتیژیی گەردوونی هەنگاو بە هەنگاو زیاد دەکات. ئەوەش بە زەقی لەو شەڕەدا دیارە، کە لە دژی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. لە کوردستان عەقڵییەتی پیاو سالاری پێداگری دەکات و هەموو ساڵێک سەدان ژن دەبنە قوربانیی ئەو عەقڵییەتە. لە سیستمی مۆدێڕینتەی کاپیتالیست دا، کە هەموو ژنانی کردووە بە کاڵایەک و لە هەموو ڕاستییەکانی خۆیان دوری خستوونەتەوە، لێزانانە و زۆر وردەکارانە ئەو کۆیلەکردنەی ژنانی سیستماتیک کردووە. ڕۆژانە لە هەموو ساتێکی ژیاندا ژنانی گەنج لە سەرتاسەری جیهان بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو دەبنە ئامانجی عەقڵییەتی قڕکەری باوکسالاری و دەکوژرێن، ئەشکەنجە دەکرێن و دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. لە بەرامبەر ئەوەشدا هەموو کات تێکۆشانی ژن خاوەنی هەڵوێست بووە و هەرگیز ڕانەوەستاوە.
ژنان و ژنانی گەنج یەک ڕێگایان بۆ تێکشکاندنی سیستمی باکسالاری هەیە، ئەویش ئەوەیە بە شێوەیەکی هاوبەش لە هەموو بەرەکاندا ژیان بە ڕێکخستن بکەن و تێبکۆشن. لێرەدا پێویستە وەک ژن هەموو سنوورەکانی نەتەوە، باوەڕ، بیردۆزی تێپەڕێنرێن. لە هەموو جیهان توندوتیژیی سیستمی باوکسالاری لە دژی ژن هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوە و بەهێزبوونمان بە تێکۆشانی هاوبەش دەبینە هێز. ڕێبەر ئاپۆ بە پارادیگما و بونیاتنانەکانی ئومێدی ژیانێکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی نەک تەنها بۆ ژنی کورد، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان داڕشتووە. کولتور و کەلەپوور و نەریتەکەمان بۆ تێکۆشان و ئازادی زۆر بەهێزە، سارا، ڕۆزا، بێریتان، ڕۆناهی، سەما، هەڤرین و بێریڤان و هەزارانی تر کە ناویان تۆمار نەکراوە ئەو کەلەپورە بەهێزەیان بۆ دروستکردووین و ئەوانە بۆ ژیانی تێکۆشەرانە و شۆڕشگێڕانەی ژنان بۆ ئێە بوونەتە نمونە و ڕێبەر.
لە دواینجاریشدا ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایانگەیاند هەموو شتێک پەیوەندیی بە تێکۆشانەوە هەیە. ئەوە بەو مانایەیە، کە بۆ تێکشکاندنی سیستمی باوکسالاری تاکە ڕێگا بە ڕەنجی خۆ گەورەکردن و ڕێکخستنکردنی تێکۆشان بەدی دێت. ئامانجمان ئەوەیە، کە وەک ژنانی گەنج بەو بیر و باوەڕەی بە دەستمان هێناوە ڕێپێوانی ئازادیی ژن گەورە بکەین و بە دڵنیاییەوە بەرەو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێدەکەین.[1]
#08-03-2020#