دۆستان و هاورێیان
هاونیشتیمانیانی کوردستان و نۆروێژ
وەک دەزانن بەهۆی ئەم پەتایەی کە گۆی زەوی گرتۆتەوە و ترس و دکەراوکێ و گومانی خستۆتە سەر تەندروستیمان و ڕۆژانە گیانی دەیان کەس لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەلگەی مرۆڤایەتی گیان دەدەن.
کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان و نۆروێژ وەک کارێکی ئینسانی و هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی خۆی بە ڕانبەر مرۆڤایەتی بە گشتی و هەردوو کۆمەلگەی کوردستان و نۆروێژ بۆ پشتگیری لە ڕێنمایی و برێارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کوردستان بۆ خەلکی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی نۆروێژ بۆ خەلکی نۆروێژ و کەم کردنەوەی ئەو دلەراوکێ و پالەپەستۆیە دەرونیەی لەسەر هەموومانە پێشبرکێ و هەلمەتێکی ئینسانی ڕادەگەیەنێت بە ناوی (کتێب بخوێنەوە و لە دلەراوکێ دوور بکەوە و پابەندی بریارە تەندروستیەکان بە)
بۆ ئەم مەبەستە وەک کەمپینێک هەموومان پێکەوە لەمالەکانمان دەمێنینەوە سلامەتی خۆمان و ئازیزانمان و نشتیمانمان دەپارێزین و لەجیاتی دودلی و ترس و دلەراوکێ کتێب دەخوێنینەوە.
هەر کەس لەو ماوەیە واتە لە 14/3/2020 تا #01-04-2020# سێ کتێب بخوێنێتەوە و بەسەر یەکەوە سێ پاراگراف لەو کتێبانەی خوێندویەتێەوە بۆمان بنووسێ چی خوێندۆتەوە لەلایەن کۆمەلەکەمانەوە دیاریەکی شایستەی پێشکەش دەکرێت
بەهیوای کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانە جیهانێە و سلامەتی بۆ ئازیزانتان
کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان و نۆروێژ
#14-03-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!