بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی #سەقز#، #سنە#، #کرماشان# و #سەرپێڵی زەهاو# بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە چوار کەسیان لە شارەکانی سەقز (3 حاڵەت) و سەپێڵی زەهاو (1 حاڵەت) ژن بوون.
بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم 90 هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە 25 کەسیان ژن و 65 کەسیان پیاو بوون.
=KTML_Bold=جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان:=KTML_End=
- #ئیلام#: 9 حاڵەت (1 ژن و 8 پیاو)
- کرماشان : 26 حاڵەت (7 ژن و 19 پیاو)
- سنە: 44 حاڵەت (13 ژن و 31 پیاو)
- #ورمێ#: 11 حاڵەت (4 ژن و 7 پیاو)
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا-19 تا رێکەوتی 14-03-2020, 90 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
|
|
|
|
=KTML_Bold=جیا کردنەوە بە پێی شارەکان:=KTML_End=
سەقز: 32 حاڵەت، کرماشان: 16 حاڵەت، ئیلام: 8 حاڵەت، #مەلەکشاهی#: 1 حاڵەت، سەرپێڵی زەهاو: 5 حاڵەت، سونقوڕ و کولیایی: 1 حاڵەت، سنە: 7 حاڵەت، #مەریوان#: 1 حاڵەت، میاندواو: 2 حاڵەت، #پیرانشار#: 1 حاڵەت،
ورمێ: 5 حاڵەت، داڵاهۆ: 1 حاڵەت، #کەنگاوەر#: 1 حاڵەت، قوڕوە: 1حاڵەت، #بانە#: 1 حاڵەت #شنۆ#: 1 حاڵەت، #بۆکان#: 2 حاڵەت
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا-19 تا رێکەوتی 14-03-2020, 90 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
|
|
|
|