راگەیەندراوێک لە#وەزارەتی پێشمەرگە#وە
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەده و ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئه و پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت، ڕوونە کە ڕێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگە و #وەزارەتی دارایی#ەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەیەنێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی وتەندروستی هەمووان.
لەسۆنگەی بەرپرسیاریێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان به و ڕێککارو بڕیارانە دووپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری ڕێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، ڕووبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#15-03-2020#