سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4265) هاوڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1784) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2481) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (277) هاوڵاتی کە لە (200) لە #هەولێر#، (44) لە #سلێمانی#، (13) لە #دهۆک#، (20) هەلەبجە.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (126) پشکنین ئەنجامدرا کە (46) لە شاری هەولێر و (47)لە شاری سلێمانی و (33) شاری دهۆک، دەرەنجام (3)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم مناڵێکی تەمەن 4 ساڵە لە ئیران گەڕاونەتەوە، تووشبووی دووەم ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە، تووشبووی سێ یەم ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵە کە دەکاتە خزمێکی دیکەی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (37) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#16-03-2020#