#وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاژێری ڕابردوو (16-03-2020)، 126 پشکنین ئەنجامدراوە، سێ کەس کە لە #سلێمانی#ن تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان 20ەمین ڕاگەیێندراوە لەبارەی کۆرۆنا، تێیدا هاتووە، ژمارەی ئەوانەی لە کەرەنتینەکان بوون 4265 کەسن کە لە 35 شوێنی جیاواز کەرەنتین کرابوون، ئێستا 1784 هاونیشتمانی لە کەرەنتین ماونەتەوە 2481 کەسیش گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 16-03-2020
|
|
|
|
بەپێی ڕاگەیێندراوەکە بە تەنها لەرۆژی 16-03-2020دا، 277 کەسی دیکە کەرەنتین کراون، 200 کەسیان لە #هەولێر#ن، 44 کەسیان لە سلێمانین، 13 کەسیان لە #دهۆک#ن و 20 کەسیش لە #هەڵەبجە#.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە رێکەوتی 16-03-2020دا
|
|
|
|
لە بارەی ئەنجامی پشکنینەکان، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، 126 پشکنین ئەنجامدراون، 46 پشکنینیان لە شاری هەولێر، 47 لە شاری سلێمانی و 33 پشکنین لە شاری دهۆک، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە سێ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن کە منداڵێک و دوو ئافرەتن.
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 16-03-2020دا
|
|
|
|
ئێستا ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە 37 تووشبوو، نۆ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، دۆخی تەندروستیی زۆربەی تووشبووان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان.
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 16-03-2020
|
|
|
|
وەزارەتی تەندروستی جەختدەکاتەوە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی دیکە کەم بکەنەوە. بۆ هەر بارێکی لەناکاو پەیوەندی بە هێڵی بەپەلەی 122 بکەن.[1]