کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە.
هەڕەشەیەکی گەورەی لەسەر مرۆڤایەتی دروست کردووە
وەک دەزانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە و هەڕەشەیەکی زۆر گەورە لە مرۆڤایەتی دەکات. لەبەرانبەریدا سیستمی کاپیتالیست بێچارە بووە و لەناو قەیرانێکی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیدایە. مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا بێبەرگری ماونەتەوە و سیستمی تەندروستی کە پشت بە سەرمایە دەبەستێت و قازانج دەکەن، هۆکاری قەیران و ترسن. بە هۆی نەخۆشیەکە لە بەرانبەر هەڵوەشاندنی سیستم، مرۆڤایەتی و گەل خۆیان دەپارێزن و لەڕێگەی گەڕان بەدوای سیستمێکی نوێدا قەیڕانەکە تێدەپەڕێنن. کاپیتالیزم لەم دواییانەدا بە سیاسەتەکانی لە ڕووی ئەکوسیستم و مەرجی ژیان لە ڕووی خزمەتی تەندروستیەوە لە قەیڕاندایە. لە هەمانکاتدا بە هۆی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیایەکی زۆر و پسپۆڕی زۆر، سیستمی تەندروستی کەوتووەتە دۆخێکی خرابەوە. بەوەش کۆمەڵگا بێزانیاری ماوەتەوە و داواکاری بۆ خزمەتی تەندروستی زیاتر و گەشتر دەبێت. تەندروستی لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە پەیوەندیەکی بازرگانی و گۆڕەپانێک بۆ وەبەرهێنان و قازانجی زیاتر. بە خزمەتی تەندروستی کە بووەتە بارزگانی، لەشی مرۆڤەکان بووەتە تاقیگەیەک کە سەرمایەی زیاتر لەڕێگەیەوە کۆبکرێتەوە. خزمەتی تەندروستی لە ڕووی چۆنیەتی و چەندایەتی بووەتە میتۆدێک کە دەتوانرێت سوود و داهاتی زیاتر لە ڕێگەیەوە بەدەستبهێنرێت. کەسانی دەوڵەمەند و خاوەن کاری پسپۆڕ، خزمەتی تەندروستی کە بووەتە سەکتەرێکی گەورە، بە دڵی خۆیان بەکاریدەهێنن. کەسانی هەژاریش بە پێی بودجەی خۆیان دەتوانن چارەسەری بۆ نەخۆشیەکان بدۆزنەوە.
پێویستی بە ئیکۆسیستمێکی بەهێز هەیە
بۆ ئەوەی مرۆڤ بەهێز بێت پێویستی بە ئیکۆسیستمێکی بەهێز هەیە. تا شێوەی ژیان و هەژموونەکە نەگۆڕدرێت کە هەموو کاتێک نەخۆشی دروست دەکات، هەموو کاتێک تەندروستی مرۆڤەکان خراب دەبێت و کۆمەڵگایەکی بەهێزیش دروست نابێت. بێگۆمان پێویستە لە کۆمەڵگایەکی نەخۆش بەرەو کۆمەڵگایەکی بەهێز هەنگاو بنرێت.هەروەها پێویستە لە کۆمەڵگای شارچێتیبوونەوە بەرەو کۆمەڵگای ژینگەیی و لە کۆمەڵگای ئۆتۆریتەر و تۆتالیتەرەوە بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسان و ژینگەپارێز بڕۆین. بۆ ئەوەی مرۆڤ بەهێز بێت، پێویستی بە ئیکۆسیستمێکی بەهێز هەیە. بە پێچەوانەوە ناتوانرێت مرۆڤ باسی یەکگرتنی کۆمەڵگا و سروشت بکات. تا هێلێ دیموکرات، ئیکۆلۆژیک، ئازادی ژنان وەک سیستمی ژیان جێبەجێنەکرێت، تا کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی بەرهەمنەهێنرێت، ئەم کێشانە بە بەردەوامی لە ڕۆژەڤماندا دەبن.
وەک دەزانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە چین و دواتر لە هەموو جیهان بڵابووەوە. بە هۆی ڤایرۆسەکە بە هەزران مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە. ئەم ڤایرۆسە بەردەوامە و بووەتە نەخۆشیەکی جیهانی. خۆپاراستن و پاراستنی کۆمەڵگا وەک بەرپرسیاریەکی گەورە لەسەرشانمانە. لەبەرانبەر ئەم ڤایرۆسە کە بووەتە قەیرانێکی جیهانی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بێچارە بووە. لەبەرئەوە پێویستی بە خۆپاراستن هەیە. کۆمەڵگا پێویستە بە هۆی نەخۆشیەکەوە نەترسێت و بە ئارامی لەدژی ڤایرۆسەکە تەدبیر وەربگرێت. بۆ ئەوەی خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین، ئێمە وەک کۆمیتەی تەندروستی کەجەکە لە چەند خاڵێدا هوشیاری پێشکەشی گەلەکەمان دەکەین. بە هەستیاریەوە پێویستە ئاگادار بین و ئێمە لەو بڕوایەداین قەیرانەکە کۆتایی دێت.
ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە بگرێتەبەر
بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە مرۆڤ چی بکات؟
پێویستە مرۆڤ نەچێتە شوێنە قەڵەبالغەکان
لە کاتی یەکتربینیندا نابێت یەکتر ماچبکرێت و لەباوەش بگیرێت
لەبەرئەوەی ڤایرۆسەکە نەچێتە قوڕگەوە پێویستە هەر 15 خولەک جارێک ئاو بخورێتەوە و بەو شێوەیە ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو گەدە و بە هۆی ڕژێنەکانی ناو گەدەوە دەمرێت.
پێش هەموو شتێک پێویستە مرۆڤ ئاگاداری پاکوخاوێنی خۆی بێت و شوێنە گشتیەکان پاکبکرێنەوە.
30 چرکە دەبێت بە سابون مرۆڤ دەستەکانی بشوات. پێش خواردن و دوای خواردن و پێش چوون بۆ سەرئاو و دوای سەرئاو.
پیویستە دەست لە دەم و چاو ولوت نەدرێت.
پێویستە کەس لە ماڵەوە نەچێتە دەرەوە. ئەگەر پێویستی بە شتێکیش هەبێت، پێویستە ماسک و دەسکێش بەکاربهێنرێت.
ئەو کەسانەی لەرز و تایان هەیە، دەکوکن و هەناسەیان توند بووە، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن. پێویستە خۆیان لە منداڵ و ژنی دووگیان دووربگرن و لەژێر چاودێری پزیشکدابن. ئەوانەی ڤایرۆسەکە چووەتە لەشیان پیویستە کەرەنتینە بکرێن. ئەوانەی هاوکاری نەخۆشەکانیش دەکەن پێویستە دەستکیش و ماسک بەکاربهێنن.
لە کاتی کۆکە و پژمیندا پێویستە دەمیان بە کلێنس و پەڕوو بگرن و کلێنس و پەڕووکە فڕێبدەن و دەستیان بشوون.
کەسانی بەتەمەن، ئەوانەی نەخۆشی دڵ و جگەریان هەیە، ئەوانەی بەرگری لەشیان بێهێزە، لە ژێر هەڕەشەدان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە وەک هەلامەتە. لەبەرئەوە ئەو کەسانەی دەکوکن، تا و لەرزیان هەیە و هەناسەیان تووند دەبێت پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن ئەمانەن
شیر، پەنیر، ماست، هێلکە، ماسی و جگەر
بیبەر، سڵق، قەڕنابیت، کەلەم، گێزەر، لیمۆ، پرتەقاڵ، کێوی و سێو (پێویستە باش بشووردرێنەوە)
بایەم و گوێزیش زۆر باشن
ئەگەر بێ ترس ئەو ڕێوشوێنانە بگیرێتەبەر قەیرانەکە تێدەپەڕێت.[1]
#17-03-2020#