بەرێزان بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و میدیای کوردی دا.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لەدەستپێکی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕۆڵی گەورەی بینیووە لە جۆشدانەوەی خەباتی گەلەکەمان و بەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هێزەکانی پێشمەرگه و جەماوەری کوردستان، بۆیە وەک هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان وەک دەنگی زوڵاڵی شۆڕش لە مێژوو و ویژدانی زیندووی گەلەکەمان دەمێنێتەوە.
لەراپەرینی بەهاری 1991دا، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان بەبروسکە و پەیامەکانی، هەنگاو بەهەنگاو مژدەی سەرکەوتن و ئازادی باشوری کوردستانی دەگەیاند و کۆمەڵانی خەڵکی جۆشدەدا بۆ ڕاپەرینی سەرتاسەری، ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەدوایی ڕاپەرینیش لە قۆناغی خەباتی شاردا، کاری لەسەر پەیامی ئاشتەوایی و نیشتیمانی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوت و ئەزموونی باشوری کوردستان کرد و توانی لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کوردەواری و لێکەوتەکانی میدیادا خۆی بگونجێنێ و هاوچەرخانە پەیامەکانی بگەیەنێ.
وەک چۆن لە 41 ساڵی ڕابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردیدا و لەم پێناوەشدا ڕەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیام لە ئایندەشدا ڕادیۆ جوان و خۆشەویستەکەی دەنگی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پێشکەوتن و هەمیشە لە پێشەنگ دەمێنێتەوە
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان -ی ئازیزمان دەگووشم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم
#سەعدی ئەحمەد پیرە#
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#18-03-2020#