دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە - HDK) جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، زیاتر و بەهێزتر تێکۆشان و ئەرکی خۆیان بۆ بونیاتنان بەجێدەهێنن.
دەستەی بەرێوەبەریی هەدەکە بە بۆنەی هاتنی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە جۆش و خرۆش و ئیرادەیەکی بەهێزی تێکۆشانەوە پێشوازی لە نەورۆزی 2020 دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە نەورۆز هاوکات هەوڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی زوڵم و بونیاتنانی ژیانە لەسەر بنەمای یەکسانیی کۆنفیدراڵیی کۆمەڵگەکان.
هەدەکە ڕایگەیاندووە، نەورۆزی 2020 لە دژی شەڕ، زوڵم، نایەکسانی، گوشار و زیندانیکردن لە هەموو کات زیاتر دەبێتە دەنگی ئازادی و تێکۆشان و ڕاشیگەیاندووە بڕیاری گەلانمان لە دژی سیاسەتی ئینکار و سڕینەوە، پێداگری بۆ ژیانێکی نوێ و ئازاد بەردەوامیی دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەدەکەدا باسی گۆشەگیریی قورسی سەر ئیمراڵی کراوە و ئاماژە بەوەشکراوە، نەورۆزی 2020 دەبێتە ئیرادەی بەهێزکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری.
ئەوەش خراوەتەڕوو لەم کاتەدا کە ئێمە پێشوازی لە نەورۆزی 2020 دەکەین، ئازادی لە هەموو کات زیاتر لێمانەوە نزیکە و ڕایدەگەیەنین، ئێمە بەو هۆشمەندییەوە زیاتر تێکۆشان و ئەرکی خۆمان بۆ بونیاتنانەوە بەجێدەهێنین.[1]
#20-03-2020#