پێزانینی لقی #سلێمانی# بۆ ڕۆژنامەنووسان و زۆربەی کەناڵەکان
سڵاو..
ئێستا ناتوانین وەک پێشتر لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی ژیانماندا بەشدار ببین، بەڵام خۆشبەختانە لە ڕێگەی هەواڵ و گەیاندنی زانیاریەکانی هەواڵنێرو پەیامنێرو کەناڵەکانی میدیاوە لەیەکتر دانەبڕاوین و ئاگامان لەهەموو ڕووداوەکانی شارو هەرێمو ناوچەکەو دنیا هەیە..
هاوکات کەناڵەکانی میدیاو میدیاکاران ڕۆڵی پڕ بایەخی خۆیان گێڕاو دەگێڕن، لە وشیارکردنەوەو گەیاندنی هەرە پێویسترین خۆپارێزیەکانی ژیانی هاووڵاتیان، کە ڕێنماییە تەندروستی و ئەمنیەکانن، بەهۆیانەوە ناوچەکەمان (سوپاس بۆخوا) تا ئێستا کارەساتبار نەبوە..
جێگای خۆیەتی ڕۆڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئازایانەو کەناڵەکانیان (بینراو بیستراو خوێنراو ئەلکترۆنی و سمارت میدیاکان) بەرز بنرخێنین و پێیان بڵێین سوپاس بۆ ئازایەتی و دڵسۆزیتان..
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەستخۆشی لە سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی و پۆلیس وئاسایش وپۆلیسی هاتۆچۆو خۆبەخشەکان وکارمەندانی دابەشکردنی ئاوو کارەباو ژینگەپارێزان و سەرجەم هاووڵاتیان دەکات، کە هەرکەسەو ڕۆڵی گرنگی بۆ مانەوەی ژیان گێڕا، ئەویش پابەندبوونی هەموومان بە ڕێنماییەکان بوو..
داواکارین لەهاووڵاتیان بەردەوام بن لە خۆپاراستن وپابەندبونیان بەڕێنماییەکان، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئێستا ڕۆڵی ئاگادارکەرو ڕێنماییدەرو ڕێنیشاندەرتانن، ئێستا میدیاکانمان لە ڕێگای ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی خۆپاراستن وبڵاوکردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەرک و ڕۆڵی مێژووی خۆیان دەگێڕن..
ئێوەش بە پابەندبوونتان دەتوانین ناوچەکەمان لەم کارەساتە جیهانیە بپارێزین..
هەربژین بە سەلامەتی و تەندروستی باشەوە..
خودايه سلێمانی و کوردستان و جیهانمان بپارێزە.....
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
#18-03-2020#