فەرماندەی یەکینەی تۆڵەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ لە بارەی چالاکیەکیاندا لە دژی بنکەی سەربازی سوپای تورک لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
19ی ئازار کاتژمێر 18:00 یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندک ڕەمۆ بنکەی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی سەر بە #دهۆک#، کردە ئامانج. یەکینەکەمان خێمە و سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو بنکە سەربازیەیان کردە ئامانج و لەو چالاکیەدا 6 سەربازی تورکی کوژران و 4 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ئەم چالاکیە وەکو سەندنەوەی تۆڵەی هێرشکردنە سەر ڕۆڵەی گەلی ئێزیدیمان بەڕیوە چوو. هەتا ئەو ڕۆژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر لە دژی خەڵکی مەدەنی شەنگار بەردەوام بێت، وڵامی توندی یەکینەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئەم جۆرە چالاکیانەی تۆڵەسەندنەوە، کۆتایی پێنایەن.[1]
#21-03-2020#