20 ڕێکخراوی دیموکراتیک لە ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد حکومەتی تورکیا بە خێرایی زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات و لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە زیندانییەکان یەکێک لەو شوێنە سەرەکییانەیە، کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) مەترسیی زۆری لەسەرە. زیندانییەکان لە کاتی ئاسایدا دەرفەتی پێویستییان نییە بۆ پاکوخاوێنی ڕاگرتن، ئێستا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەترسیی گەورەیان لەسەرە. بەشێک لە زیندانییەکان هەر بۆ خۆیان کێشەی تەندرووستییان هەیە و ئەوەش مەترسیی سەر ژیانیانی چەند هێندە زیاتر کردووە.
پسپۆڕان پێشنازی ئەوە دەکەن، دەبێت مرۆڤەکان لە دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکەوە نەبن و لە شوێنی قەرەباڵغ پێکەوە نەبن، بەپێی پێوەرەکانی پاکوخاوێنی ڕاگرتن بجوڵێنەوە و هۆشیاری خواردن و خواردنەوەیان ببن. هەروها حکومەتەکان ئەوە قەدەغە دەکەن، کە مرۆڤەکان بەشێوەی کۆمەڵ و قەرەباڵغ پێکەوە بن، بەڵام لە زیندانەکاندا سەدان هەزار کەس پێکەوە بە شێوەی بە کۆمەڵ ڕاگیراون. ئەوە مەترسیی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە و گیان لەدەستدان بۆ سەر زیندانییەکان زیاتر دەکات.
لە تورکیا و کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانی دونیا مەترسی لەسەر زیندانییەکان هەیە. زیندانییەکان زیاتر لە قەبارەی خۆیان کەسیان تیادا زیندانیکراوە. قەبارەی زیندانەکانی تورکیا جێگای 300 هەزار کەسیان تیادا دەبێتەوە، بەڵام ژمارەی کەسە زیندانیکراوەکان لە تورکیا زۆر لەوە زیاترە. زیندانییەکان بە سەرە دەخەون، یان بەشێکیان لەسەر زەویدا دەخەون، چونکە شوێنی خەوتن بەراورد بە ژمارەی زیندانیان کەمە و ئەوەش مەترسیی لەسەر ژیانی زیندانییەکان درووستکردووە.
لە زیندانەکانی تورکیادا 1343 زیندانی نەخۆشیی قورسیان هەیە و دۆخی تەندرووستیی 344 کەسیان زۆر قورسە و لە زیندانەکاندا چارەسەری ناکرێن. مەترسی لەسەر زیندانییە نەخۆشەکان و لەوێشەوە مەترسی بۆ سەر زیندانییە ئاساییەکان دەیان جار زیاترە. ئەو زیندانیانەی کێشەی تەندرووستییان هەیە و چارەسەر نەکراون، توانایی تەندرووستییان نییە، بەڵام لە ژووری تاکە کەسیدا ڕاگیراون، مەترسیی کۆرۆنا بۆ سەر ژیانیان زۆرزۆرە.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی ئەو 20 ڕێکخراوەدا ئەوەش هاتووە، زیندانەکان مەترسیدارترین شوێنن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاشیانگەیاندووە لە کاتێکدا خوێندنگەکان داخراون، ڕێپێوان، خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، پانێل، کۆنسێرت، سینەما و شانۆەکان قەدەغە کراون و شەقامەکان داخراون، ئەگەر لە زیندانەکاندا دۆخێکی نەخوازراو بەسەر زیندانیاندا بێت ئەوە حکومەت لێی بەرپرسیارە.
دەبێت مرۆڤ مەترسیی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دژی مرۆڤایەتی ببینێت و بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیندانییەکان دەبێت لە پێش هەموانەوە هەموو زیندانییە سیاسیەکان و دواتریش زیندانییەکانی تر ئازاد بکرێن.
ناوی ڕێکخراوەکان
پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان لە ئەوروپا (تەسەپە - TSP)
کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی چەوساوە لە ئەوروپا (AvEG-Kon)
یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست (SKB)
گەنجانی تێکۆشەر (YS)
کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ATİK)
کۆمیتەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی (UPOTUDAK)
کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADHK)
بزووتنەوەی ژنانی دیموکراتیک لە ئەوروپا (ADKH)
بزووتنەوەی گەنجانی سۆسیالیست (SYM)
فیدراسیۆنی یەکێتیی دێرسیمییەکان لە ئەوروپا (ئادەف - ADEF)
ئەو جیهانەی بۆ ژیان دەبێت
Alinterî-Ewropa
یەکێتیی کۆچبەرانی زەحمەتکێش لە ئەروپا (AGEB)
هەرەوەزیی مۆر – سوور
دەستپێشخەریی گەنجانی پارتیزان – مارکسیست – لنینیست – مائۆیست (PGİ-MLM)
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E)
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E)
حیزبی شۆڕشگێڕ – ئەوروپا
دەستپێشخەریی کۆمۆنی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا
ئەنجوومەنی دوورخراوەکان لە ئەوروپا (ASM)[1]
#22-03-2020#