ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (21)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4358) هاوڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1718) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2640) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (93) هاوڵاتی کە (22) لە #هەولێر#، (57) لە #سلێمانی#، (5) لە #دهۆک#، (9) هەلەبجە.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (156) پشکنین ئەنجامدرا کە (80) لە شاری هەولێر و (62)لە شاری سلێمانی و (14) شاری دهۆک، دەرەنجام (1)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێ یە.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (38) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#17-03-2020#
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 17-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 19-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی17-03-2020دا
|
|
|
|