ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی 20ی ئازار هێزەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و 2 چەتەش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە شاری عەفرین لەسەر ڕێگای ناوچەی ڕاجۆ چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵی چەتەکان تێکشکێنراوە و چەتەیەک بریندار بووە.
ڕۆژی 21ی ئازار، هیزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشیری سەر بە شاری عەزاز چالاکیەکیان لەدژی سوپای داگیرکەر ئەنجامداوە و بە قەناس چەتەیەک کوژراوە.
ڕۆژی 23ی ئازار هێزەکانمان لە گۆڕەپانی ئازادی ناوەندی شاری عەفرین چالاکیەکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامی چالاکیەکە نەزانرا.
لە لایەکی ترەوە سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بە بەردەوامی گوندەکانی عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکەن و بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی هەرێمەکەدا دەفڕن.[1]
#25-03-2020#