نووسینی: #شاسوار کەمال مەحمود#
بابەت: پەروەردەیی
چاپی یەکەم 2018
چاپخانەی شەهاب – هەولێر
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە سپاردنی 992 ساڵی 2018ی دراوەتێ
دەربارەی ئەم نامیلکەیە
ئەم باسەی بەردەستتان توێژینەوەیەکی تیۆری و ناساندنێکی زانستییە دەربارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە شێوازی هەڵبژاردن (Multiple Choice) کە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەکان بەگشتی و تاقیکردنەوەی بەکالۆریای پۆلی 12 پەیڕەوی بکات.
ئامانج لە نووسینی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە ئاشناکردنی مامۆستایان و پەروەردەکارانی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەم شێوازە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، چونکە وەک لای هەمووان ئاشکرایە، ئەنجامدانی هەر شێوازێکی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە پێوەر و یاسای خۆی هەیە، ئەگەر پەیڕەو نەکرێن ئەوا ئامانجەکان ناپێکن کە لە پێناویدا دانراون. هەربۆیە توێژینەوە لەو بابەتە لە ئێستادا گرنگی بەرچاوی خۆی هەیە.
سنووری باسەکەمان بریتی دەبێت لە:
1. تاقیکردنەوەی (شێوازی هەڵبژاردن) چیە؟
2. پێکهاتەی تاقیکردنەوەی (شێوازی هەڵبژاردن)
3. بنەماکانی دانانی پرسیار لەسەر (شێوازی هەڵبژاردن)
4. لایەنە باشەکانی تاقیکردنەوە بە (شێوازی هەڵبژاردن)
5. لایەنە خراپەکانی تاقیکردنەوە بە (شێوازی هەڵبژاردن)
6. چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە لە هەرێمی کوردستان؟
7. کۆتایی [1]