بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بە کەرتی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان گەیاندووە. عومەر کاکل کە 10 ساڵە لە #هەولێر# لە بواری گەشتوگوزار کاردەکات، بە 80 کارمەندی کۆمپانیاکەیەوە بێکار بوون، کە ساڵی ڕابردوو هەفتانە زیاتر لە 800 گەشتیاریان بۆ هەشت وڵات ناردووە.
عومەر کاکل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای موونلاین دەڵێ ساڵی ڕابردوو (2019) هەفتانە 800 بۆ 900 گەشتیارمان هەبووە، لە 60%ی ئەو گەشتیارانەش بۆ تورکیا بوون، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکەمان داخراوە و لە 100% فەرقی کردووە، دەتوانم بڵێم ئێستا هیچ گەشتیارێکمان نییە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، سێ هەزار شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان هەن، ئێستا سەرجەمیان چۆڵن و دەرگایان داخستووە، 30 هەزار کارمەندیشیان بێکاربوونە. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=ئەمساڵ (2020) تاوەکو 24-04-2020، 400 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بە گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کەوتووە=KTML_Quote_End=
بە گوتەی نادر ڕوستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019 ملیۆنێک و 800 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، داهاتی ئەو شەش مانگەش 500 ملیۆن دۆلار بووە.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێ، ئەمساڵ (2020) تاوەکو ئێستا 400 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بە گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کەوتووە.
ساڵانە زیاتر لە 90%ی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و خواری عێراقەوە دێن، سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانی بەغدا داخراون.
رواد شێخلی، خاوەن کۆمپانیایەکی گەشتیارییە، پێشتر ڕۆژانە دوو گرووپی 300 کەسیی ڕەوانی هەرێمی کوردستان دەکرد، ئێستا دەڵێ ئەو گرووپانەی ئێمە هەمانە هەمووی ڕاگیراون، کاری ئێمە زۆربەی گەشتی بە گرووپ و برینی تکتە، هەمووی وەستاوە. گرووپمان هەبوو بۆ هەرێمی کوردستان، هەموو هەفتەیەک بۆ گەشت یان خێزانەکان بۆ سەردان یان بۆ چارەسەری پزیشکی دەچوون.
لە هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری سێیەم کەرتە دوای کەرتی نیشتەجێبوون و پیشەسازی کە قەبارەکەی ساڵانە بە 700 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.[1]
#27-03-2020#