دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتیی، پەرلەمان، حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بەو دۆخە ناهەموارە کردووە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە، ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:هەرێمی باشوری کوردستانیش لەبەردەم ئەوهەرەشەیەدایە، حکومەت و لایەنی تەندروستی ئەیانەوێت ڕێ وشوێن بۆ پێشگرتن لەو پەتایە بگرنەبەر بەڵام ئەورێوشوێن و خۆپارێزیە بەتەنهالەسەر حسابی بەکەرێنتینەکردنی هاوڵاتیان لەماڵەکانیاندا ئەنجامگیر نابێت.
تەڤگەری ئازادیی دەشڵێت:ئەوەی بەدی ئەکرێت هاوڵاتیان باش پەیڕەوی بڕیارەکانی خۆپاراستن ئەبن، بەڵام ئەوەی ئەرکی حکومەتە له دابینکردنی موچه و پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەتایبەتی خەڵکی کەم درامەت هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە چەند خاڵێکدا داواکارییەکانی دەخاتەڕوو:
1- ئەگەر حکومەت لەبەرامبەر بژێوی بەهەزاران خێزان کە ڕۆژێک کارنەکەن نان نیە بیخۆن ئەرکی خۆی جێ بەجێ نەکات ئەوا لەبەرامبەر هەلومەرجێکی مەترسیدار و مرۆڤایەتی بەرپرسیاردەبێت و هەموو ئەگەرێک کراوەیە لەکۆنترۆڵ دەربچێت. لەئەگەری ئەوەی ئەگەر بیر لەدابینکردنی پێداویستی خەڵک نەکرێتەوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبین خەڵکی ڕێبازەکانی کارەنتینە بشکێنن و بەدوای پێداویستییە ژیانیەکانیان لەماڵەکانیان دەرکەون، ئەوەش کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوه و لەئەگەری هەچ ڕووداوێکی نەخوازراودا حکومەت و دەسەڵات لێی بەرپرسیارن و ئه و کات کۆنترۆڵکردنی گران دەبێت.
2- کۆمەڵگەی باشوری کوردستان بەشی زۆری لەسەر مووچە دەژی بەچ یاسایەک خەڵکی بەبێ مووچە و دابینکردنی پێداویستی خواردەمەنی لەماڵەکاندا دەهێڵدرێنەوە، ناکرێت ئەو دۆخە لەسەرحسابی برسیکردنی هاوڵاتیان و نەدانی مووچە درێژبکرێتەوە، ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتدارانە بێ دواکەوتن مووچە دابەشبکەن، چونکە هاوڵاتیان لەو دۆخەدا ئەرکی خۆیان جێ بەجێ کردووە، دەبێت حکومەتیش ئەرکی خۆی جیبەجێ کات و میکانیزمی گونجاو پەیڕەوبکات بۆ دابەشکردنی موچە.
3- کارمەندانی تەندروستی ک ەبەهەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان هەن، بکرێنە گرێبەست و بەخێرایی ڕاهێنانیان پێبکرێت بۆهاوکاری تیمە تەندرووستیەکان ئامادە بکرێن.
4- لە وەرزی ئێستادا کەوەرزی بەرهەمی کشتوکاڵییە، دەبێت وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هەبێت بۆ بەرهەمی خۆماڵی، دەبێت لەبن چاودێری تەندروستییدا ڕێگە خۆشبکرێت بۆ جوتیاران لەپێناو زیادکردنی بەرهەمی ناوخویی و لەپێناو بوژاندنەوەی خۆبژێوییدا بڕۆنە مەزراکانیان، ناکرێت ڕێگری بکرێت لە جوتیاران و هاوڵاتیان بۆ چوونە سەر کێڵگەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەکانیان و لەولاشەوە ڕێگە بۆ بەرهەمی ئێرانی وتورکی وبیانی بکرێتەوە، چونکە باروودۆخەکە بۆهەر ئەگەرێک کراوەیە، لەکاتێکدا کاربگاتە سەرداخستنی سنورەکان دەبێتە کارەساتی مرۆیی گەورەلەسەر گەلەکەمان، یەکێکیش لەشێوازەکانی خۆپاراستن داخستنی سنورەکانە، لەبەر ئەوە ناکرێت لەم کاتەدا کەوەرزی جۆرێک لەبەرووبوومە ڕێگری بکرێت کاری کشتوکاڵی.
5- پەرەبدرێت بە دروسکردنی پێداویستی تەندروستی و خۆپارێزی وەک ماسک و دەرمانی پاککەرەوە، دەکرێت ئه و کارگانەی لەئێستادا بەرهەمەکانیان گرنگ نین یان ڕاوەستێنراون بگۆڕێن بۆ شوێنی بەرهەم هێنانی کەرەستەی خۆپاراستن.
6- لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان باڵەخانەی حکومی، هۆڵی گشتی وەک هۆڵی بۆنەکان، هۆڵی پرسەکان و باڵەخانەی گونجاو بۆ کەرەنتینەکردن ڕێکبخرێن و دیزاین بکرێن. لەئێستادا پێویستە حکومەت + هاوکاری هاوڵاتیان لەجیاتی بینادروستکردن هەوڵی دەستەبەرکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی تایبەت بەو ڤایرۆسە بدرێت، هەروەها بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی باش و پێویست لەئامێری هەناسەدان ئەوەی جێی نیگەرانییه و وەک لەداتاکانی نەخۆشخانەکان ئاشکرا دەکرێن کەمترین ئامێری هەناسەدان هەیە لەهەرێمی کوردستان.
7- پێویستە پەرلەمان بەپەلە بکەوێتە خۆی و پرۆژەیاسای خێراو تایبەت دەربکات، لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت، کرێی ئاو کارەبا و تەندروستی و ئینتەرنێت و باج و خزمەتگوزاری لاببرێت یان بەرێژەی لەسەدا 80 کەم بکاتەوە و حکومەت ناچار بەجێبەجێکردنیان بکات.
8- سەبارەت بە پەنابەرانی باکوری کوردستانیش لەکەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی لە#مەخموور#، لەرووی تەندرووستی و ژیانیەوە هاوکاری بەپەلەبکرێن. کەچەندین مانگە لەتەواوی پێداویستییەکانیان بەتایبەتی پێداویستی تەندروستی بێبەش کراون.[1]
#27-03-2020#