هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن
داوا لە گشت کوردستانیانی بەرێز دەکەین؛
لەم ساتەوە دەست بە هەڵمەتی پۆشینی دەم و لووت بکەن، بۆ ماوەی40 ڕۆژ.
بەرکەوتووی ڤایرۆس بن یان ساغ بن، دەم و لووتتان بە بەردەوامیی داپۆشن، تاوەکوو هیچ ڕێگەیەک نەدەین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس لە هیچ کەسێکمان بۆ هیچ کەسێکیتر بە هیچ جۆرێک.
بەمجۆرە، تۆ هەموو کەست پاراست، هەموو کەسانی تریش تۆ دەپارێزن.
بەمجۆرە لە ماوەی35ڕۆژدا، هیچ کەسێکی تووشبوو، ڤایرۆسی تێدا نامێنێت، ئەگەر تووشبووش هەبێت، ڕێژەیان زۆر کەم دەبێت. لە هەمان کاتدا، هیچ کەسێکی تری نوێ وەریناگرێت. لە ئەنجام دا، کۆمەڵگایەکی نزیک لە (Zero Virus) زیرۆڤایرۆس بەدەست دەهێنین.
بە بەردەوامی دەم و لووتتان داپۆشراو بێت، بە تایبەتی گەر یەکێکی ترت لێ نزیک بێت (3مەتر کەمتر) یان لە باڵەخانەیەکی داخراو بیت بە هێچ جۆرێک لاینەبەیت.
سادەترین جۆری ڕووپۆشیش بێت، نەک تەنیا هەر ماسکی N95 یان ماسکی نەشتەرگەری، بەڵکوو ڕووپۆشیی درووستکراوی ماڵ لە قوماش، هەمان کار و ئەرک بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکات و پێویست ناکات پارە و کاتتان بە کڕین و گەڕان بەدوای ماسکدا بەهەدەر بدەن.گرنگ ئەوەیه، لەکاتی پژمین، کۆکین و تەنانەت لەکاتی قسەکردنیش، دڵۆپی ناو دەمتان دەرنەچێت.
بەهیچ جۆرێک مەهێڵن کەس بێ دەم و لووت پۆشراوی لێتان نزیک بێت (3مەتر کەمتر) گەر لە دەرەوە بوویت.
بەهێچ جۆرێک مەهێڵن کەس بێ دەم و لووت پۆشراوی، لەناو باڵەخانەیەکی داخراودا لەگەڵتان بێت.
قەبووڵ مەکەن کەس لەهێچ شوێنێک و هیچ کاتێک، بێ دەم و لووت پۆشراوی لە خۆت و منداڵەکانت و ئەندامانی خێزانت نزێک بکەوێتەوە.
تەنیا40 ڕۆژ بیکەن بە ئەرک، بیکەن بە یاسا، تا له و مەینەتییە دەربازمان دەبێت و دەبین بە نموونە بۆ هەموو وڵات و نەتەوەکانی جیهان.
هەمووان بپارێزە تا هەمووان بتپارێزن.
بۆ پزیشکان و کەسایەتییە زانستییەکان:
سەرەڕای ئه و هەموو ڕێکارانەی وڵاتانی جیهان گرتووتیانە تەبەر بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید -19، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت. زانایان و لێکۆڵەوەران، زانیان که لە زانیاریەکانی کە بڵاو دەکرێنەوە (Missed Peice) هەیە، لەگەڵ گایدلاینەکان. بە تایبەتی له و زانیاریانەی کە باسی لێوە دەکرا کە گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی کۆکین و پژمینەوە ڕاستەوخۆ بەڕووی مرۆڤێکی تر دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئه و پڕوشکانەی (Virus loaded droplets) یان لە ڕێگەی دەستلێدان له و کەلوپەلانەی ئه و پرۆشکانە لەسەری دەنیشن و پاشان دەستبردن بۆ دەم و لووت و چاو.
بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ زیادبوونی لێکوڵینەوەکان و لێکدانەوە کان، بە تایبەتی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئه و لێکۆلینەوە سەلماندی کە ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە هەوادا لە 3 بۆ 8 کاتژمێر بمێنتەوە (1).
دوای ئەوەی زانایانی یابانی بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر تاتیدا کازاهیرۆ (سەرۆکی کۆمەڵەی نەخۆشە گوازراوەکانی یابانی) بە هەماهەنگیی لەگەڵ زانکۆی سۆهۆی یابان و ڕێکخراوی NHK، له لێکۆڵینەوەیەکی نوێ(2) سەلماندیان پڕوشک لە ڕێگەی قسەکردن و هەناسهدانی تووندەوەش دەردەچێ کە ئەگەرێکی زۆری گواستنەوەی ڤایرۆسەکەن بۆ کەسانی نزیک و هەروەها پڕوشکی کۆکە و پژمینیش دەتوانێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە هەوادا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە شوێنن و باڵەخانەی داخراودا.
ئەمانە و چەندان لێکۆڵینەوەی دی کە باس لە قەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دە کەن(3)، لەگەڵ قەبارەی پڕوشکەکانی پژمین و کۆکین و قسەکردن(4)، کاتێک بەراوردیان بکرێت لەگەڵ قەبارەی گەردیلەکانی هەوا(5) ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، زۆر گەورەترن له و گەردیلانە، بەمەیش دەگەینە ئه و ڕاستییەی هەر دەم و لووت پۆشێنی دەسکردی ماڵ (Homemade mouth & Nose Cover) ئەگەربەکاربێت بە جۆرێک کاتی قسەکردن یان پژمین وکۆکێن ڕێگە نەدات هەوا دەربچێت، بۆ نموونە بە فووکردن یان پژمین یان کۆکین بەره و مۆمێکی داگیرساو و ئاگرەکەی نەکۆژێتەوە، ئەوە مانای ئەوە دەدات گەردیلەکانی هەوا نەیانتوانی ڕاستەوخۆ دەربچن لە ناو ڕووپۆشەکە، مانای ئەوەش دەدات بە هیچ جۆڕێک پڕوشکی ڤایرۆس دەرناچێت لە هەمان ڕووپۆش چونکە قەبارەیان گەورەترە لە گەردیلەی هەوا.
لێرە دەگەینە ڕاستییەک، بەهیچ جۆرێک ماسکەکانی N95 و ماسکی نەشتەرگەری نەسەلمێندراون کە پارێزگاری لە سەدا سەد بکەن له و کەسەی بەستوویەتی(6) لەبەر ئەوەی ڤایرۆس لە ڕێگەی پرۆشکەکانی هەڵی گرتووه، ڕێگەی دیکەی هەیە بگواسترێتەوە بۆ کەسەکەی ماسکی بەستووە، وەکوو چاو یان لە تەنیشتەکانی ماسکەکە یاخود لەکاتی دەستدانی کەسەکە بۆ ڕێکخستنی ماسک.
بەڵام ئەوەی دڵنیایە، ماسک بە هەموو جۆرەکانی (7)، تەنانەت ڕووپۆشێکی لە ماڵ درووست کرابێت بە ئەندازەیەک ڕێگە نەدات هەوا دەرچێت (مۆم نەکۆژێنتەوە) لەکاتی پژمین وکۆکین و قسەکردن، بەهێچ جۆڕێک ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشکەکە بگاتە کەسی بەرانبەر (جا ئەم کەسەی بەرانبەر ماسکی بەستبێت یان نەیبەستبێت).
بۆیە باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن ئەوەیه، هەموومان ڕووپۆش یان ماسک بەکار بێنین (لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە گەشتووەتە قۆناغێک، نازانرێت کێ هەڵگرە). وڵاتی چین وک ۆریا لە زووەوە، ئەمەریکا، نەمسا، چێک و زۆر وڵاتانی تر لە ئێستەوە گەشتوونهتە ئه و ڕاستیەی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت هەموو کەسێک ماسک ببەستێت.
لەبەر ئەوەی ئێمە لە کوردستان وەکوو هەموو وڵاتانی تر کێشەی بەدەستهێنانی ماسکمان هەیە و بەپێی ئه و ڕوونکردنەوەیەی سەرەوە، دەڵێین هەموومان ڕووپۆشی لەماڵ درووستکراو ببەستین تاوەکوو هەموو تاکێک هەموو تاکێکی تر بپارێزیت.
بەستنی ڕووپۆش تەنیا بۆ40 ڕۆژە بۆ لەناوبردنی یان زۆر کەمکردنەوەی ڤایرۆس لە سەرتاسەری کۆمەڵگە، لەبەر ئەوەی دەبێتە نەهێشتنی زیادکردنی ڤایرۆس بۆ ماوەی 2 سووڕی ژیانی بە تەواوی(8) (9).
سەرچاوەکان
1- The New England Journal of Medicine
Aerosol and Surface Stability of SARS-CoV-2 as Compared with SARS-CoV-1
March 17, 2020
DOI: 10.1056/NEJMc2004973
2- https://www3.nhk.or.jp/nhkworld/en/news/ataglance/845/
3- Treasure Island (FL): StatPearls PublishingMarch 8, 2020.
Features, Evaluation and Treatment Coronavirus (COVID-19)
Marco Cascella; Michael Rajnik; Arturo Cuomo; Scott C. Dulebohn; Raffaela Di Napoli.
The diameter of SARS-CoV-2 belongs to the betaCoVs category. It has round or elliptic and often pleomorphic form, and a diameter of approximately : 60–140 nm
Journal of Respiratory Research (2019) 20:84-
https://doi.org/10.1186/s12931-019-0970-9
Exhaled particles and small airways
Bake1, P. Larsson2, G. Ljungkvist2, E. Ljungström3 and A-C Olin2
5- IOP Institute of Physics/Nuffield Foundation of Physics
Avogadro's number and the mass of an air molecule
The diameter of an air molecule, 4 x 10-10m, (0.4 nanometer)
6- Journal of Epidemiology and Infection, Volume 138, Issue 4
449-456
Cambridge University Press: 22 January 2010
Face masks to prevent transmission of influenza virus: a systematic review
7- Textbook of Clinical Infectious Diseases
A Quantitative Assessment of the Efficacy of Surgical and N95 Masks to Filter Influenza Virus in Patients with Acute Influenza Infection
F. Johnson, J. D. Druce, C. Birch, M. L. Grayson
Volume 49, Issue 2, 15 July 2009, Pages 275–277, https://doi.org/10.1086/600041
Published: 15 July 2009
8- Journal of “Annals of Internal Medicine
DOI: 10.7326/M20-0504
The Incubation Period of Coronavirus Disease 2019 (COVID-19) From Publicly Reported Confirmed Cases: Estimation and Application
Stephen A. Lauer, MS, PhD ; Kyra H. Grantz, BA ; Qifang Bi, MHS; Forrest K. Jones, MPH; Qulu Zheng, MHS; Hannah R. Meredith, PhD; Andrew S. Azman, PhD; Nicholas G. Reich, PhD; Justin Lessler, PhD
The median incubation period of COVID-19 is 5.1 days
9- The New England Journal of Medicine
DOI: 10.1056/NEJMoa2002032
Clinical characteristics of CORONA VIRUS-2019
February 28, 2020
The median duration of hospitalization was 12 days
#04-04-2020#