- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
- 15-04-2020
- 14-04-2020
- 13-04-2020
- 12-04-2020
- 11-04-2020
- 10-04-2020
- 09-04-2020
- 08-04-2020
08-05-2020
- 09-05-2020
- 10-05-2020
- 11-05-2020
- 12-05-2020
- 13-05-2020
- 14-05-2020
- 15-05-2020
- 16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی کەیوان کەوسەری خەڵکی
بانەبانە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
[6]
لوقمان چوارگۆشە
- ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری بلە سووری خوارێ سەر بە شاری خۆی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لوقمان چوارگوشە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی مەنسوور چوارگوشە و مەیسەم محەممەدی، بەتوندی بریندار بوون. هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، لە مەودایەکی نزیک تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.[6]
باشووری کوردستان
- لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە پشکنینی کۆرۆنا بەشێوەی هەڕەمەکی بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و تیمەکانی تەندروستی دەستیان بە وەرگرتنی نمونە بۆ پشکنینەکان کردوەو ئەو پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت.
[2]
- لە شەقامی 60 مەتری بەرامبەر مزگەوتی حاجی موراد لە
هەولێرهەولێر، کەسێک برایەکی خۆی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە برینداردەکات و دواتر خۆی دەکوژێت.
[3]
- گروپیکی هونەرمەندانی باشوری کوردستان بە مەبەستی چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی زینی
وەرتێوەرتێ و داوای کشانەوەی هێزەکانی پارتی و یەکیتی لەو ناوچەیە، ڕوویان لە زینی وەرتێ کرد، بەڵام لەلایەن ئاسایشی
سەرکەپکانسەرکەپکانەوە ڕێگرییان لێکرا. هەروەها گروپێکی دیکەی هونەرمەندان کە لە
سلێمانیسلێمانییەوە بەنیازبوون بگەنە لای ئەو گروپە لە ناوچەکە، لە
دوکاندوکان ڕێگرییان لێکرا و گەڕانەوە بۆ سلێمانی.
[4]
هەولێر، پۆلیسێکی هاتووچۆ دوای بریندارکردنی براکەی، خۆی کوشت
- لەرۆژی جیهانی نەخۆشی تالاسیمیادا کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: باروگوزەرانی نەخۆشانی تالاسیمیا زۆرخراپه و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن هاوکارییان بکات.
[5]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەروازەی سنووریی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل کراوەبێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی عێراق کە لە تورکیا گیریان خواردووە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دیردارا و ئوم کافیە لە تەلتەمر.
[1]
- شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین لە نێوان گروپە چەتەکەی ئەحرار شام کە سەر بە 'سوپای نیشتمانی'یە و ئەویش سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە لەگەڵ پۆلیسی سەربازی بوو بە شەڕیان و بەربوونە یەکتر. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕةدا پۆلیسێکی سەربازی کوژراوە و 5 چەتەش لە هەر دولا بریندار بوون.[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا یەک هەزارو 556 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون و 55 توشبوی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سوپای نیشتمانیی لیبیا، ڕایگەیاند، لە چەندین خاڵی حکومەتی هاوپەیمانیی نیشتمانییان داوە و چەکەکانی دەوڵەتی تورکیان لەناو بردووە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکیشیان لە ئاسمانەوە هێناوەتە خوارەوە، وتەبێژی سوپاکەش ڕایگەیاند، شۆک و گورزی گەورەیان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی دەبێت.[4]
- بەپێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە 48 کەس گیانیان لەدەستدا. بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانلەدەستداوە گەیشتە 3 هەزار و 648 کەس. لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان 135 هەزار و 529 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[1]
- دەستەی ڕێکخستنی کاروبارەکان و چاودێریکردنی بانکەکانی تورکیا بڕیاری قەدەخەی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکانی بی ئێن بی باریبا و سیتی بانک و کۆمپانیای یو بی ئێس ئی جی بیانیی ڕاگەیاند و هەر سێ دامەزراوە بیانییەکەی بەوە تۆمەتبار کرد کە لەنێو بازاڕە داراییەکاندا بۆ دروستکردنی کاریگەری بەمەبەستی شکاندنی بەهای لیرەی تورکی کاردەکەن.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان