جڵ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی تێدەپەرێت. 40 ساڵ لەمەوبەر ڕێژیمی زۆرداری بەعس کە ئەو کاتە دەسەڵاتدار بوو لەدژی کوردانی فەیلی کۆمەڵکوژیەکی گەورەی ئەنجامدا.
ڕژێمی بەعس بە بیانۆی ئەوەی کە هاوڵاتی ئێرانن 60 هەزار کوردی فەیلی لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق نەفی کرد. ڕژێم دەستی بەسەر ناسنامە، ماڵ و موڵکی کوردانی فەیلیدا گرت و نزیکەی 20 هەزار گەنجی دەستگیرکرد کە تا ئێستاش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
لەگەڵ ئەوەی 17 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعش تێدەپەرێت، بەڵام مافی کوردانی فەیلی بەدەستنەهێنراوە و نادادپەروەری لەبەرانبەر کوردانی فەیلی بەردەوامە. تا ئێتاش فشارێکی زۆریان لەسەرە.
ئێمە وەک کەنەکە ئەو کارەساتە کەبەر کوردانی فەیلی هێنرا شەرمەزار دەکەین و داوا لە حکومەت و دەسەلاتدارانی باشووری کوردستان دەکەین خاوەنداری لە کوردانی فەیلی بکەن و هەوڵ بدەن زوڵمی مێژوویی لەسەر کوردان فەیلی هەڵبگیرێت.
بۆ بەدەستهێنانی مافی کوردانی فەیلی پێویستی بە یەکگرتن و هاوپەیمانی هەیە و بە هەوڵێکی هاوبەش کوردانی فەیلی دەتوانن مافە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و ئایینی خۆیان بەدەستبهێنن.
#06-04-2020#