$کۆرۆنا – کۆڤید-19$
یەکەم تۆشبوی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە مانگی =KTML_Bold=12/2019=KTML_End= لە #وهان# لە وڵاتی #چین# تۆمارکرا و بویە هۆی بڵاوبونەوەیەکی گشتگیر لە هەموو جیهاندا.
$نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا یاخود کۆڤید-19$
نیشانە بەربڵاوەکانی ئەم ڤایرۆسە (پلەی گەرمی بەرز، کۆکەی زۆر، کەمی هەناسەدان) وە هەندێک لەم نیشانانەش لە توشبوانا بەرجەستە کراوە ئەویش (ژانی ماسولکەکان، سکچوون، قورگ ئێشە، لەدەستدانی بۆنکردن).
$هۆکاری گیان لە دەستدان$
ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە کۆتا پرۆسەیدا دەبێتە هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستە و توشبوون بە ڤایرۆسی سییەکان و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی توشبوو بە ڤایرۆسەکە.
$چۆنییەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە$
ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بە چەند شێوازێک دەگوازرێتەوە! شێوازەکانیش:-
- یەکەم🤝: بەرکەوتنی نزیک.
- دووەم🌬️: دڵۆپەی ئاو کە دروست دەبێت لە کاتی پژمین، کۆکە، قسەکردن، وە هەندێک کات لە کاتی هەناسەدانیشدا دروستدەبێت، =KTML_Bold=❞بەڵام خۆشبەختانە ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی هەوادا ناگوێزرێتەوە!❝=KTML_End=
- سێهەم🥫: هەندێکیش ڤایرۆسەکە دەگرن کاتێک کەسی توشبوو بەرکەوتنی لەگەڵ تەنێکدا هەبوبێت و کەسێکی دیکە بەرکەوتنی لەگەڵد تەنەکەدا ببێت و لەگەڵ دەستدان لە دەمووچاویان.
$توانای ڤایرۆسی کۆرۆنا$
- کاتێک توشبوو بە ڤایرۆسەکە بەرکەوتنی لەگەڵ تەنێکدا دەبێت توانای مانەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر تەنەکە =KTML_Bold=72 کاتژمێرە!=KTML_End=
- توشبوو بە ڤایرۆسەکە =KTML_Bold=لە یەکەم سێ ڕۆژیدا=KTML_End= ئەگەری هەیە کە نیشانەکانی دەرنەکەوێت و لەو ماوەیەدا توانای گواستنەوەی هەیە!
- نیشانەکانی لە ماوەی =KTML_Bold=دوو ڕۆژ تا چواردە ڕۆژی=KTML_End= توشبوون بە ڤایرۆسەکە دەردەکەون (بە گشتی لە ڕۆژی پێنجەمەوە!).