سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (6373) هاووڵاتی بوون لە (31) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1639) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (679) لە #هەولێر#، (175) لە #سلێمانی#، (689) لە #دهۆک#، (48) لە #هەڵەبجە#، (9) لە #گەرمیان#، (31) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە و (4734) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (138) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (721) پشکنین ئەنجام دراوە، (540) هەولێر، (124) سلێمانی، (57) دهۆک.
دەرەنجام (44) تووشبووی نوێ تۆمارکرا و بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (41) پۆزەتیڤ، (17) ئافرەت، (15) پیاو، (9) منداڵ بە گشت تەمەنەکان، کە دوو لەوان لە شارۆچکەی #سۆران# و سێ لە شارەدێی #سیدەکان# و یەک لە گوندی هەڵەجەی بچووک وە ئەوانی تر لە ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان هەبووە.
پارێزگای سلێمانی (3) پۆزەتیڤ، ئافرەتن تەمەنیان (28)، (24)، (20) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (277) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (88) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#06-04-2020#