سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6763) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1649) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (765) لە #هەولێر#، (78) لە #سلێمانی#، (719) لە #دهۆک#، (48) لە #هەڵەبجە#، (9) لە #گەرمیان#، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە و (5114) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (306) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1607) پشکنین ئەنجام دراوە، (1359) هەولێر، (142) سلێمانی، (106) دهۆک.
ئەنجام (21) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (20) پۆزەتیڤ، (11) ئافرەت تەمەنیان (70)، (68)، (65)، (51)، (50)، (49)، (44)، (32)، (25)، (24)، (13) ساڵ و (5) پیاو تەمەنیان (60)، (35)، (32)، (25)، (24) ساڵ، (4) منداڵ تەمەنیان (10)، (6)، (6)، (2) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن.
پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، کچێکی تەمەن (13) ساڵ کە یەکیان لە شارەدێی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (309) تووشبوو، لەناویاندا (3) مردن هەیە و (119) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکییەکی گەورەداین، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#08-04-2020#