خەڵکی بەڕێزی کوردستان!
هەر وەکوو دەزانن ئەوە بۆ دوو مانگ دەچێ، پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان بڵاو بووەتەوە و ژیان و ئاسایشی لە هەمووان تێک داوە.
لەو قۆناغەی ئێستادا کە زۆربەی هەرە زۆری خەڵک بۆ خۆپاراستن لە ماڵ دەرناکەون، چینی پەرستار، پزیشک، پاراکلینیکال و کارمەندانی نەخۆشخانەکان، هەروەها کارمەندانی گۆڕستان و ئاگرکوژێنەوەکان و کارمەندانی پاکوخاوێنیی شەقام و شوێنە گشتییەکان، خۆنەویستانە بە دەستی بەتاڵ خەریکی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو پەتا ماڵوێرانکەرەن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەداخەوە، دوو کەس بە ناوەکانی ڕەشید شێخ ئاغایی، کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی #بۆکان# و محەممەد یارئەحمەدی، پەرستار لە نەخۆشخانەی #سەقز# لەوڕ و بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا کۆچی دواییان کردووە.
کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لەو دوو مرۆڤە لەخۆ بردووە و هەروەها بۆ ڕێزلێنان لە هەموو ئەو کەسانەی کە لەخۆبردووانە خەریکی بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو پەتا ماڵوێرانکەرەن، داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوە کاتژمێر 10ی شەو، بە لێدانی یەک خولەک چەپڵە لەسەر سەربان یان بەر پەنجەرەی ماڵەکانتانەوە ڕێز لەو بەڕێزە خۆنەویستانە بگرن.
بەڕێزەوە،
کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی ڕۆژهەڵات
#09-04-2020#