سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6819) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1533) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە
هەولێرهەولێر، (46) لە
سلێمانیسلێمانی، (646) لە
دهۆکدهۆک، (48) لە
هەڵەبجەهەڵەبجە، (9) لە
گەرمیانگەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە و (5286) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (56) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1295) پشکنین ئەنجام دراوە، (1047) هەولێر، (148) سلێمانی، (100) دهۆک.
دەرەنجام (2) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێک تەمەن (38) ساڵ و دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانە.
پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (311) تووشبوو، لەناویاندا (3) مردن هەیە و (135) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
09-04-202009-04-2020