سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6831) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1300) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە #هەولێر#، (51) لە #سلێمانی#، (408) لە #دهۆک#، (48) لە هەلەبجە، (9) لە #گەرمیان#، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (5531) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیکەی کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو، کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (12) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1239) پشکنین ئەنجام دراوە، (814) هەولێر، (184) سلێمانی، (241) دهۆک.
دەرەنجام (13) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای هەولێر (9) پۆزەتیڤ، (5) ئافرەت تەمەنیان (42)، (36)، (26)، (17)، (13) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (50)، (42)، (35) ساڵ و منداڵێک تەمەن (9) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) پیاو تەمەنیان (24)، (22)، (18) ساڵ و ئافرەتێک تەمەن (43) ساڵ کە دانیشتووی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (324) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (134) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان، جارێکی دیکە تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#10-04-2020#