دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدرێژی کردنە سەر ژنێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە نزیک بازگەی پردێ و دەستگیرکردنی دوو کەس لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به تونديی ئيدانەی ئەو تاوانه دڕندانەیە دەکات و داوا دەکات، ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەتوندترین شێوە سزا بدرێن.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به نوسراوێکی فەرمی داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، بەپەلە لیژنەیەکی تایبەت لەسەر ئەو بابەتە پێکهێنێت و لێکۆڵینەوەی ورد لەو ڕووداوە بکات و پەرلەمانتارانی پارێزگای #کەرکووک#یشی ڕاسپارد، بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بکەن و چادوێری لێکۆڵینەوەکان بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو تاوانە کارێکی زۆر نامرۆڤانە و قێزەونە و شکاندنی کەرامەتی هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکەیە و پێویستە هەوڵی جدديی بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بدرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی گيان و ماڵ و شەرەفی هاوڵاتیان و ڕێگە نەدرێت ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
#10-04-2020#