پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
بەبۆنەی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.
کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئەم جەژنە هاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە. بەم بۆنەوە داواکارم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#11-04-2020#