ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەبارەی زیادبوونی دیاردەکانی دەستدرێژی و ئەشکەنجەدانی ژنان لە دۆخی کەرەنتینەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵەکان بۆ شاردنەوەی دەستدرێژییەکان و ئەشکەنجەدانەکان جەختی لەوە کردووەتە بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لە دژی ژنکوژان و دەستدرێژکەران.
راشیگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی هاوڵاتیان لە ماڵەکاندا ڕێژی توند و تیژی بەرامبەر ژنان زیاتر کردوە و ئەگەر ئێمەی ژنان خۆمان نە پارێزین هێچ کەسێک نامان پارێزێت.
بەپێ هەموو ئەو ئامارانەی لەلاین ڕێکخراوەکانی ژنان و چاودێری کۆمەڵایەتەوە کە بڵاودەکرێنەوە ئەو ڕاستیەمان بۆ ئاشکرا دەکەن لە کاتی کەرەنتینە ڕێژەی دەستدرێژی و توندو تیژی بەرامبەر ژنان ڕووی لە زیادبوون کردوە، بەڵام بەداخەوە ئەو توندوتیژی و دەسترێژیانە هەر زوو لە بەرچاوی خەڵک دەشاردرێنەوە، بابەتەکە دادەخرێت و ڕێگە نادەن ئەوانەی ئەم کارە قێزەونە ئەنجام دەدەن بگەن بەو سزایەی کە شایستەیانە، یاخود بە بیانووی خێزانی، ئەخلاقی و ناموس بابەتەکە پەردەپۆش دەکرێت و دیزە بە دەرخۆنە دەکرێت.
لە عێراق و باشوری کوردستانیش ئەم کردەوانە هەتا دەێت زۆر دەبێت ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە یاسا و لایەنی پەیوەندیدار ڕاوەستە لەسەر ئەم مەترسییە ناکەن، لەسەر ناوی لێخۆشبوونی گشتی بەدەیان ژنکوژ ئازاد کراون و ئێستا لە ناو کۆمەڵگا دەسوڕێنەوە، ئەم نەرمی نواندن و لێخۆشبوونانەی حکومەت وایکردوە ژنکوژان و دەستدرێژیکەران زیاتر بوێر بن لە کارە قێزەونانەکەیان و بەردەوام بن.
نموونەی ئەو کچە 7 ساڵانەی شاری #هەولێر# کە دەسترێژیی کرایە سەر و تەجاوزکارانی ئەم کارە لەلایەن حکومەتەوە ئازادکران و لەلاین خودی دەسەڵاتەوە پارێزران، بەمەش دووبارە سەلماندیان یاسا سەروەر نەبووە و نییە. بەرهەمی کاردانەوە نەرمەکانی حکومەت وای کردوە کە دەستدرێژی و تەجاوز کارێکی ئاسایی بێت.
درووشمی هێزە ئەمنیەکانی عێراقش بە تایبەتی پۆلیس بریتییە لە (پۆلیس لە خزمەتی گەلدایە)، بەڵام ئەو ڕوداوەی بینیمان لە شارۆچەکەی پردێی سەر بەر پارێزگای #کەرکووک# کە دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکان دەستدرێژییان کردبوە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕاستییەکی ترمان پی دەڵیت: ئەویش ئەوەیە، کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان نەک تەنها ژنکوژان ئازاد دەکەن، بەڵکو خۆشیان بۆنەتە بەشێک لە دەستدرێژکاری و ژنکوژی.
هەر بۆیە لەو چوارچێوە ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێرای ئەوەی بە توندترین شێوەی ئیدانەی ئەوە کردەوە و هێرش قێزەونانە دەکات هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن لە تێکۆشان بەرامبەر ئەقڵیتی ژنکوژ و دەستدرێژیکەر بەردەوام دەبن و دەڵێین: بە ئەرکی خۆمانی ئەزانین، کە هیچ ماندوو نەبین و نەوەستین لە تیکۆشان لەبەرامبەر ئەو ئەقڵیتە چەپەڵ و قێزەونە، لەو سۆنگەیەوە بانگەواز لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین، ڕێکخستەکانی خۆیان بە هێز بکەن و دژی عەقڵێتی پیاو سالاری و دەستدرێژیکار خۆیان بە ڕیکخستن بکەن، ئەگەر ئێمەی ژنان خۆمان نە پارێزین هێچ کەسێک نامان پارێزێت.[1]
#12-04-2020#