دەقی بڕیارەکان:
بڕیارەکان:
یەکەم: نانەواخانە و مارکێتەکان لە کاتژمێر (6)ی بەیانی بۆ(6) ی ئێوارە دەکرێنەوە.
دووەم: ڕیکخراوەکانی un و ڕیکخراوە خێرخوازییەکان لەلایەن یەکە ئیدارییەکانەوە ڕیگایان پێدەدرێت بۆ دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی لە کاتژمێر 12ی نێوەرۆ بۆ 6ی ئێوارە.
سێیەم: عەلوەکان 4ی بەیانی بۆ 6 ی ئێوارە کراوە دەبێت. بەجۆرێک میوە و سەوزە فرۆشەکان لە کاتژمێر (6)ی بەیانی تا (6)ی ئێوارە ڕێگەیان پێدەدرێت و ئەو ئۆتۆمبیلانەی سەوزە و میوە دەبەنە دەرەوە (6ی بەیانی تا 5ی ئێوارە) بەمەرجێک بارهەڵگرەکان لە چوار تەن کەمتر نەبێت.
چوارەم/ دوکانی موبایل و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت (12) ی نیوەڕۆ بۆ (5) ی ئێوارە کراوە دەبن.
پێنجەم/ ڕێگەپێدانی جوتیاران بۆ سەر کێلگەکانیان (6)ی بەیانی بۆ (6)ی ئێوارە دەبێت بەمەرجی هەبوونی مۆڵەتی فەرمی کێڵگە و باجی پیشەیی جوتیارەکە.
شەشەم/ هاتوچۆی (کارمەندانی تەندروستی، صیانەی ئاو) پێویستە بەپیی خشتەی ئیشکگری بەڕێوەبەرایەتییەکانیان دەبێت و لەلایەن قایمقامیەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
حەوتەم: دەرمانخانە و تاقیگەکان بەپێی خشتەی ئیشکگیری بەرەچاوکرنی شوینی جوگرافی و بە پشتگیری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کاتی کرانەوەو داخستنیان دیاریدەکریت.
هەشتەم: ناوچەی پیشەسازی کاتژمێر (6) ی بەیانی تاکو (4)ی ئێوارە بەپێی پێویست و بە شێوەی کاتیی بە ئاگاداری قایمقامیەتەکان و لە لایەن لیژنەی پیشەسازی مۆڵەتی کارکردنیان دەدرێت بەجۆرێک ڕەچاوی ئیش و کاری خاوەن دەڕاسەکان دەکرێت.
نۆیەم: تەنها ڕێگە بەو کارگانەی بلۆک دەدرێت کە گریبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان هەیە.
دەیەم: هێنانی ماست و شیرەمەنی و دابەشکردنیان کاتژمێر (5)ی بەیانی بۆ (11)ی بەیانی دەبێت.
یانزەهەم: غاز فرۆشی گەڕۆک (6) ی بەیانی بۆ (6)ی ئێوارە ڕێگە بە کارکردنیان دەدرێت.
دوانزەهەم: کۆگاکانی باناسیاو (6)ی بەیانی بۆ (6)ی ئێوار کاردەکەن بەو مەرجەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە شمەک بۆ کۆگاکان دەگوازنەوە لە چوار تەن کەمتر نەبێت.
سیانزەهەم : دوکانی مریشک فرۆش و فرشیارنی گۆشت لە (6)ی بەیانی بۆ (6) ی ئیوارە کراوە دەبن.
چواردەهەم: پرۆژەکانی وەبەرهێنان کاتژمێر (6)ی بەیانی بۆ (5)ی ئێوارە ڕێگەی کارکردنیان دەبێت.
پانزەهەم: بەنزینخانە فەرمییەکان و ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان هەیە لە کاتژمێر (6ی بەیانی) بەپێی پێویست و شوێنی جوگرافی ڕێگەی کارکردنیان دەدرێت.
شانزەهەم: سەربڕخانەکان کاتژمێر (12)ی شەو بۆ (8)ی بەیانی کراوە دەبن.
حەڤدەهەم: هاتوچۆی بازرگانەکان و موخلیسەکانی مەرزی پەروێزخان سنوردار دەکرێت و لەلایەن یەکە ئیدارییەکانەوە بە پشتگیری دەروازەی پەروێزخان ڕێگەیان پێدەدرێت.
هەژدەهەم: سەرتاشخانە و ئارایشگەکانی ناو گەڕەکەکان کراوە دەبن بەپێی پێویست و بە مۆڵەتی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت.
نۆزدەهەم: جێگاکانی فرۆشتنی پێداویستییەکانی خانوبەرە جگە لە کارگەکانی ئەو پێداویستیانە کراوە دەبن لە کاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ (5)ی ئێوارە.
بیستەم: دوکانی پەراوگە و چاپەمەنییەکان کاتژمێر (8)ی بەیانی (5) ئێوارە کراوە دەبن.
بیست و یەکەم: لە زاڵگەکانەوە ڕێگە دەدرێت بە هاتنە ژورەوەی کاڵا بازرگانییەکان بەبێ ڕێگری کردن بۆ کۆگاکان و جملە فرۆشەکانی سنوری ئیدارەی #گەرمیان#.
بیست و دووەم: ڕێگە بدرێت بۆ هاتنی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانە کە لە چوار تەن کەمتر نەبێت بۆ بڕینی سەرجەم ئەو کاڵایانەی کە قەدەغە نەکراون لە کۆگاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە هەناردە بکرێن بۆ دەرەوەی هەرێم مادە قەدەغەکراوەکان (برنج، ساوەر، شەکر، ڕۆن، فاسۆلیا، نیسک نۆک، چا، شیری منداڵ، ئارد).
بیست و سێهەم: دوکانی پێداویستییە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە ناو گەڕەکەکان کراوە دەبن کاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ (6)ی ئێوارە.
بیست و چوارەم: دابەشکردنی خۆراکە جۆر بەجۆرەکان بەسەر مارکێتەکان و دوکانەکان کاتژمێر (6ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە).
بیست و پێنجەم: کۆگاکانی کۆفرۆشی (جملە فرۆشی) خۆراکی و نا خۆراکی ڕێگەپێدراون کار بکەن کاتژمێر (6ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە).
بیست و شەشەم: نوسینگەکانی دراو و کارتی زیرەک دابەشکردنی موچە لە ناو سەنتەری شار بۆ کاتژمێر (10ی بەیانی بۆ 3ی ئێوارە) کراوە دەبن.
بیست و حەوتەم: سەرجەم کەلوپەل و خوارکی جۆراو جۆر ڕێگەیان دەدرێت بێنە ناو هەرێم بە مەرجێک بارهەڵگرەکان لە چوار تەن کەمتر نەبن بە پێچەوانەوە ڕێگە نادرێت هەناردەبکرێت جگە لە بەرهەمەکانی (چبز، پسکێت، ئاوتەماتە، شیرەمەنی).
بیست و هەشتەم: نوسینگەکانی کشتوکاڵی بۆ فرۆشتنی دەرمانی بەروبومی کشتوکاڵی کاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە).
بیست و نۆیەم: فرۆشگای خواردنەوە کحوڵییەکان کاتژمێر (10)ی بەیانی (6)ی ئێوارە.
سیهەم: نۆرینگەی ڤێتێرنێرییەکان لە کاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ (12)ی نیوەڕۆ بە پێی پێویست کراوە دەبن.
تێبینی:
یەکەم: سەرجەم ئەو شوێنانەی ڕێگەیان پێدراوە بۆ کارکردن سەنتەری بازاڕی شارەکان ناگرێتەوە.
دووەم: بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕێگە بە کارکردنیان دەدرێت.
سێیەم: پابەندبوون بەو کاتانەی بۆیان دیاریکراوە.
چوارەم: لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و ناحیەکان چاودێری جێبەجێکردنی بڕیار ورێنماییەکانی سەرەوە دەکات.
#13-04-2020#